وادەی ئەنجامدانى هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق دیاریكرا

17-01-2017
مەحموود یاسین کوردی
نیشانەکردن هەڵبژاردن
A+ A-

رووداو - بەغدا

 ئەنجوومەنی وەزیرانى عێراق رۆژی 16-9-2017ى وەك وادەی ئەنجامدانى هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق دیاریكرد.

رۆژی سێشەممە 17-1-2017  حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە دوای كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران رۆژی 16-9-2017ى بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەستنیشان كردووە.

رۆژی‌ 20-4-2013 جگە لە پارێزگاكی هەرێمی كوردستان و كەركووك، هەڵبژاردنی‌ ئەنجوومەنی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق وەك یەكەمین هەڵبژاردن لەدوای‌ كشانەوەی‌ هێزەكانی‌ ئەمریكا لە عێراق بەڕێوەچوو.

لە هەڵبژاردنەكەدا 13 ملیۆن و 571 هەزار و 192 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبووە، بەڵام بەپێی‌ تۆماری‌ كۆمسیۆنی‌ هەڵبژاردنەكان، شەش ملیۆن ‌و 161 هەزار ‌و 897 كەس لەپرۆسەكەدا دەنگیان داوە.

لە هەڵبژاردنی 2013ی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق، رێژەی بەشداریكردن 50% بوو.

بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەكە، لە حەوت پارێزگا دەوڵەتی یاسا پلەی یەكەمی بەدەستهێنا. لە زۆربەی پارێزگاكانی دیكەش كوتلەی مواتین پلەی دووەمی بەدەستهێنا، كوتلەی سەدریش لە پلەی سێیەمدا هات.

داڕشتنەوە: حەكیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە