لە بەسرە بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکدا تەقییەوە
رووداو دیجیتاڵ
شەوی دووشەممە تەقینەوەیەک لە شاری بەسرە روویدا، پۆلیسی شارەکە دەڵێت، تەقینەوەکە زیانی گیانی نەبووە.
عەقید عەزیز هاشم، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی بەسرە بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، تەقینەوەکە کاژێر 11:20ی خولەکی شەوی دووشەممە لە ناوچەی نواب زووبات لە شاری بەسرە روویداوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی بەسرە رایگەیاند، بۆمبێکی دروستکراوی ناوخۆیی کە بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک لە بەردەم ماڵەکەی لکێندرابوو، تەقییەوەتەوە.
سەبارەت بە زیانەکانی تەقینەوەکە بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی بەسرە گوتی: "تەقینەوەکە جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی نەبووە". گوتیشی: "هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاریی رووداوەکە دەستیپێکردووە."