رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتى کارەباى عێراق گرێبەست لەگەڵ دوو کۆمپانیاى تورکیا واژۆ دەکات بۆ پەرەپێدان بە تۆڕى کارەبا لە پارێزگاى بەسرە لە رێگەى دانانى سێ وێستگەوە.
گرێبەستەکە 15ى کانوونى یەکەمىى 2024، وەزارەتى کارەبای عێراق لەگەڵ هەردوو کۆمپانیاى بێست و بیتاسى تورکیا واژۆ ی کردووە کە بە هاوبەشى پڕۆژەکە جێبەجێ دەکەن.
بەگوێرەى گرێبەستەکە، سێ وێستگەى گواستنەوەى گۆڕەرى کارەبا دروست دەکرێت، بە تواناى 132 کەى ڤى، هەر سێکیان لە سنوورى پارێزگاى بەسرە دەبن.
تێچووى دروستکردنى ئەو سی وێستگەیە لە لەلایەن بانکى نێودەوڵەتییەوە دەدرێت و لە 18 مانگدا تەواو دەکرێت.
زیاد عەلى فازڵ، وەزیرى کارەباى عێراق رایگەیاند: "ئەو پڕۆژەیە ستراتیژییە و کاریگەرى دەبێت لەسەر دابینکردنى کاژێرەکانى کارەبا و چارەسەرى گوشار لەسەر تۆڕى کارەبا و سەقامگیریى سیستمى کارەبا لە بەسرە."
ئەو سێ وێستگەیەى دروست دەکرێت یەکێکیان بە ناوى غەدیر، ئەوى دیکەیان قیبلە و سێەمیان بە ناوى فەیحا دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ