دەستەی نەزاهە کارەکانی سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننە سڕدەکات

رووداو-هەولێر

دەستەی نەزاهەی عێراق کارەکانی ئەحمەد عەبدولغەفور سامەڕائی، سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننە سڕدەکات.

بە گوێرەی بەیاننامەیەکی ئەحمەد جبوری، ئەندامی لیژنەی نەزاهە لە ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە رووداو، دەستەی نەزاهە بڕیای دا کارەکانی ئەحمەد عەبدولغەفور سامەڕائی، سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننە و ریاز سامەڕائی، پشکێنەری گشتی بۆ ماوەی 30 رۆژ رابگرێ، تاوەکو ئەو کاتەی لێکۆڵینەوە تایبەتەکانی بە دۆسیەی گەندەڵی کۆتایی دێت.

ئەندامەکەی لیژنەی نەزاهە لە ئەنجوومەنی نیشتیمانی عێراق ئاماژە بەوەشدەکات، کە دەستەی نەزاهە بڕیارەکەی رەوانەی سەرۆک وەزیران کردووە، بەمەبەستی پەسەندکردنی.

بە گوتەی ئەحمەد جبوری، "زانیاری دروست هەیە، کە عەبدولغەفور سامەڕائی، سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننە داوای دەست لەکارکێشانەوەی کردووە لە بەرامبەر ئەوەی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو دۆسیەیەدا نەکرێ".