سێ کەمپ بۆ ئاوارەکانی موسڵ ئامادەکراوە

رووداو - دهۆک 

لە سنووری پارێزگای دهۆک و موسڵ، سێ کەمپ بۆ ئاوارەکانی شەڕی موسڵ  ئامادەکراون، پێداویستی و خزمەتگوزاریی کامپەکان تەواوکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی کامپەکان  دەڵێت "چاوەڕێین کەی ئاوارەکان هاتن ئەو کات تیمەکانی هاوکاریی کەمپ بەپێی پێداویستی خیزانەکان چادر هەڵدەدەن". کامپەکانیش توانای لەخۆگرتنی شەش هەزار کەسیان هەیە.