بەرپرسی زیندانەکانی ژنانی داعش دەستگیرکرا

16-08-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی عێراق، دەستگیرکردنی بەرپرسی بەڕێوەبردنی کاروباری زیندانەکانی ئافرەتانی رێکخراوی داعشیان لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند.
 
رۆژی هەینی، 16-08-2024 بەڕێوبەرایەتییەکە، لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "بە رێنمایی و سەرپەرشتیی سابت عەباسی، وەزیری بەرگری و لە ئۆپەڕاسیۆنێکی تایبەتدا، تیمەکانمان یەکێک لە ئافرەتانی داعشیان لە پارێزگای نەینەوا دەستگیرکرد، کە فەرمانی دەستگیرکردنی بەپێی مادەی چواری تیرۆر هەیە." 
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی هەواڵگری عێراق، ئەو ئافرەتە لەنێو کەتیبەی خەنسای سەر بە ویلایەتی نەینەوای داعش کاریکردووە، بەرپرسی بەڕێوەبردنی کاروواری گرتووخانەکانی ئافرەتان و دابەشکردنی پارەی ئافرەتانی داعش بووە.
 
دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هۆبەی بەرنگاربوونەوەی تیرۆری ئوم رەبیعەین لە مووسڵ بووە.
 
رێکخراوی داعش لە حوزەیرانی 2014 شاری مووسڵی گرت، دواتر یەک لەسەر سێی خاکی عێراقی خستەژێر قەڵەمڕەویی خۆیەوە، لە ناوەڕاستی ساڵی 2017 رزگارکردنی مووسڵ و کۆتایی رێکخراوەکە راگەیێندرا کە بەهۆیەوە زیاتر لە 20 هەزار کەس کوژران و نزیکەی 40 هەزار بریندار و زیاتر لە سێ ملیۆن ئاوارە و 100 ملیار دۆلار زیانی لەدوای خۆی بەجێهێشت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.