ئاسایشى نیشتمانیى عێراق بۆ هاووڵاتییان: ئاگادارى کارتە ئەلیکترۆنییەکانتان بن

16-07-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق داوا لە هاووڵاتییان دەکات ئاگادارى کارتە بانکییەکانیان بن و ئاماژە بەوە دەکات، لە 6 هەفتەدا 1300 سکاڵایان بەدەست گەیشتووە.
 
دەزگاکە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، بەهۆى زۆربوونى هێرشی ئەلیکترۆنى و فێڵکردن لە دامەزراوە داراییە جیهانییەکان و هاووڵاتییان و زۆربوونى ئەو سکاڵایانەى بەدەستیان گەیشتووە لەبارەى فێڵکردنى ئەلیکترۆنى، داوا لە هاووڵاتییان دەکات بەشێوەیەکى بەردەوام چاودێریى جووڵەى دارایی، کڕین و راکێشان بن لە کارتە ئەلیکترۆنییەکانى پارەدانیان.
 
ئاسایشى نیشتمانیى عێراق بە هاووڵاتییان دەڵێت، "ئەگەر جووڵەیەکى دارایی نەناسراوتان لە کارتە ئەلیکترۆنییەکانتان بەدى کرد، دەبێت پەلە بکەن لە  ئاگادارکردنەوەى کۆمپانیا و بانک یان ئەو شوێنەى کارتەکەى دەرکردووە و بە خێرایی زانیاری و وشەى نهێنى تێپەڕى کارتەکە بگۆڕن".
 
ئەو دەزگایە هۆشدارى ئەوەى داوە کە ئەو کۆمپانیایانەى کارتى دارایی دەردەکەن پەیوەندى بە کڕیارەکانیانەوە ناکەن، لە چەند دۆخێکى تایبەتدا نەبێت و داواى وشەى نهێنى تێپەڕى کارتەکەش ناکەن.
 
بە گوێرەی دەزگاکە، لە 6 هەفتەى رابردوودا 1300 سکاڵایان لەلایەن هاووڵاتییانەوە بەدەستگەیشتووە کە لەڕێگەى ئەلیکترۆنییەوە فێڵیان لێکراوە و کاریان لەسەر ئەوە کردووە ئەو کەسانە راپێچى دادگە بکەن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق

ئەنجوومەنی سوننەکان پێشنیاز بۆ سەرۆککۆمار دەکەن پێش 25ـی ئەم مانگە پەرلەمان کۆببێتەوە

ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان داوایان لە سەرۆککۆمار کرد رۆژی یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان دیاری بکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرانی؛ پێشنیازیشیان کرد ئەو کۆبوونەوەیە بەر لە 25ـی کانوونی یەکەم بێت.