لە بازاڕێکی بەغدا ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و دەیان دووکان و کۆگە سووتان

رووداو دیجیتاڵ 

بازاڕی کۆفرۆشانی بەغدا ئاگری گرتووە، دەیان دووکان و کۆگا سووتاون و تائێستاش ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.
 
زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو لە بەغدا گوتی لە بازاڕەکەدا کە تایبەتە بە کۆفرۆشان، پلاستیک و جلوبەرگ دەفرۆشرێت.
 
دوو کاژێرە ئاگرەکە بەردەوامە، پەیامنێرەکەی رووداو دەڵێ "ژمارەیەکی زۆر تیمی بەرگریی شارستانی لە شوێنی رووداوەکەن و لە هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە."
 

 
ئەو شاهێدحاڵانەی قسەیان بۆ پەیامنێری رووداو کردووە، ئاماژە بەوە دەکەن "ئاگرەکە لە ئەنجامی شۆرتی کارەباوە دروست بووە."
 
وەکو پەیامنێری رووداو لە بەغدا باسی دەکات، دەیان دووکان و کۆگا لە بازاڕەکە ئاگریان گرتووە و زیاتر لە دوو کاژێرە ئاگرەکە بەردەوامە.