رووداو دیجیتاڵ
ئاگر لە مۆڵێکى شاری بەسرە کەوتووەتەوە و تیمەکانى بەرگریى شارستانى سەرقاڵى کوژاندنەوەین.
ئاگرەکە لە باڵەخانەى شنێشل لە ناوچەى جەزائیر لە ناوەندى شارى بەسرە کەوتووەتەوە.
نەواس سەباح شاکر، هاوئاهەنگیکارى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانیی عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "ئاگرەکە لە نهۆمى چوارەمى باڵەخانەکە کەوتووەتەوە و سەرجەم کارمەند و ئەو هاوڵاتیانەى لە مۆڵەکەدا بوون براونەتە دەرەوە".
نەواس سەباح شاکر رایگەیاند: "تیمى تایبەتى ئاگرکوژاندنەوە لە سەرجەم ناوەندەکانى بەرگریى شارستانى بەسرە رەوانەى شوێنى کەوتنەوەى ئاگرەکە کراون بە مەبەستى کۆنترۆڵکردنى".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ