کەشناسیی عێراق: لە هەرێمی کوردستان باران و لە عێراقیش خۆڵ دەبارێت

16-05-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی عێراق دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەندێکی ناوچەی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و لەدوو رۆژی داهاتووشدا خوڵبارین روو لە عێراق دەکات. 
 
عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رۆژی پێنجشەممە، 16-05-2024، بە رووداوی راگەیاند، ئەگەری هەیە لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تاوەکو شەو لە هەندێکی ناوچەی هەرێمی کوردستان، نێوەڕاست و رۆژهەڵاتی ناوچەی باشووری عێراق بەشێویەکی پچڕپچڕ باران ببارێ؛ بەڵام بارانەکە بە خوڕ نابێ."
 
گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەڵێت، پلەی گەرمای ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان 26 بۆ 33 پلە، نێوەڕاست 26 بۆ 38 و باشووریش 36 بۆ 40 پلە دەبێ. 
 
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی هەینی، عامر جابری، گوتی کەشوهەوا هەور دەبێ، لە شەودا بای باکووری رۆژئاوا هەڵدەکات لە 20 کلیۆمەتر لەکاژێرێکدا دەگاتە 30 کلیۆمەتر، ئەوەش وادەکات خۆڵبارین لە ناوچەکانی نێوەڕاست و باشوور هەبێت.
 
بۆ رۆژی شەممەش ئەو گوتەبێژە پێشبینی کردووە، خێرایی با زیاد بکات، لە هەندێک ناوچە خۆڵبارین بێت؛ بەڵام هیچ ئاماژەیەک بەردەست نییە خۆڵبارینەکە چڕ بێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە