لە عێراق بە سێ مانگ 20 هەزار خێزان لە یەکدی جیابوونەتەوە

16-05-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا نزیکەی 20 هەزار خێزان لە 14 پارێزگاکەی عێراق و پارێزگای کەرکووک لێک جیابوونەتەوە، پەرلەمانتارێکیش هۆشداری دەدات کە ئەگەر رێگری نەکرێ، لە داهاتوو جیابوونەوەی هاوژینان دەبێتە مەترسییەکی گەورە.
 
بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە مانگەکانی کانوونی دووەم، شوبات، ئاداری ئەم ساڵ 84 هەزار و 102 مامەڵەی هاوسەرگیری لە دادگەکان کراون، 19 هەزار و 999 جیابوونەوەش هەبوون، واتە رێژەی جیابوونەوە بە بەراورد بە هاوسەرگیری 23.7% بووە.
 
کوردە عومەر، ئەندامی لیژنەی ئافرەتان، خێزان و منداڵان لە پەرلەمانی عێراق، بەتۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئامارەکانی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی خێزانەکان لە عێراق مەترسیدارن، لە هەرێمی کوردستانیش بە هەمان شێوە، ئەمە لە داهاتوودا کێشەی گەورە بۆ لایەنی کۆمەڵایەتی و سیستەمی ژیان دروستدەکات."
 
وەک کوردە عومەر دەڵێت: هۆکاری جیابوونەوەکان "هاوسەرگیریی پێشوەختە، ناپاکیی نێوان هاوژینەکان و تەکنەلۆژیا، ئابووری، دەستوەردانی کەسوکاری هاوژینەکان لە کارووباری ژن و مێرد، جگە لە هۆکارێکی دیکە کە زۆریی ئەو خێزانانەیە کە لە یەک خانوودا دەژین."ـن
 
ئەو پەرلەمانتارە باس لەوەش دەکات کە بەهۆی نەبوونی ستراتیژێک لەلایەن عێراق و هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەرگرتن لە هەڵوەشاندنەوەی خێزانەکان، پرسی جیابوونەوە لە داهاتوودا دەبێتە مەترسییەکی گەورە، بۆیە دەبێت بە یاسا و بە جێبەجێکردنی و بە ستراتیژ رێگری لەو مەترسییە بکرێت.
 
ئاماری دادگاکانی عێراق لە سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا:
 
کانوونی یەکەم:
 
- هاوسەرگیری: 30 هەزار و 895
- گرێبەستەکانی هاوسەرگیری: 27 هەزار و 295
- پەسندکردنی گرێبەستی هاوسەرگیری دەرەوەی دادگە: 3 هەزار و 600 
- جیابوونەوە: 7 هەزار و 453 
- پەسندکردنی جیابوونەوەی دەرەکی: 5 هەزار و 610
- جیاکردنەوە بە بڕیاری دادگە: 1 هەزار و 843
 
شوبات:
 
- هاوسەرگیری: 29 هەزار و 119
- گرێبەستەکانی هاوسەرگیری: 25 هەزار و 793
- پەسندکردنی گرێبەستی هاوسەرگیری دەرەوەی دادگە: 3 هەزار و 326 
- جیابوونەوە: 6 هەزار و 324 
- پەسندکردنی جیابوونەوەی دەرەکی: 4 هەزار و 560
- جیابوونەوە بە بڕیاری دادگە: 1 هەزار و 764
 
ئادار: 
 
- هاوسەرگیری: 24 هەزار و 88
- گرێبەستەکانی هاوسەرگیری: 21 هەزار و 215
- پەسندکردنی گرێبەستی هاوسەرگیری ئەوانەی لە دەرەوەی دادگە بوون: 2 هەزار و 873 
- جیابوونەوە: 6 هەزار و 222 
- پەسەندکردنی جیابوونەوەی دەرەکی: 4 هەزار و 417
- جیابوونەوە بە بڕیاری دادگە: 1 هەزار و 805

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.