عێراق بۆ باشکردنی کارەبا لێکتێگەیشتنێک له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جێنراڵ ئیلیکتریکی ئه‌مریكی واژۆ دەکات
رووداو دیجیتاڵ
له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بۆ پێشخستنی كه‌رتی كاره‌با له عێراق، رۆژی پێنجشەممە وه‌زاره‌تی كاره‌با یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جێنراڵ ئیلیکتریکی ئه‌مریكی واژۆكرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەو یاداشته چه‌ند تەوەرێکی سه‌ره‌كی له‌خۆده‌گرێت كه ده‌بنە هۆكاری پێشخستنی سیستمی كاره‌با له بواری به‌رهه‌مهێنان، زیادكردنی تواناكان، گواستنه‌وه، چاكکردنه‌وه و راهێنانی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت و "كه‌مكردنه‌وه‌ی گازی كاربۆن به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی بۆ وزه له عێراق."
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سووربوونی حكومه‌تەکەی دووپاتکردووەتەوە له پشتگیریكردنی پرسی وزه و پێشكێشکردنی پاڵپشتی ته‌واو بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌با، "ئەمەش له‌پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان و چاكکردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وێستگه‌كان كه ببێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی هاووڵاتیان."
بەپێی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە، بۆ كاری نۆژهنكردنهوهیهكی درێژ ماوه، بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ گرێبه‌ست واژۆده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیی كاركردنی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وزه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه ئاماده‌كراون، له‌گه‌ڵ زیادكردنی تواناكانی كاركردن و یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وزه كه ئێستا كار ده‌كه‌ن، ئەمەش له رێگەی نوێكردنه‌وه‌ی سیستمه‌كان و دروستكردنی وێستگە نوێیه‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی قۆناخ به قۆناخ كه لەگەڵ رێژه‌ی سووته‌مه‌نی به‌رده‌ست و پشتگیرییه‌كان گونجاو بێت.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، بەندەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی عێراق و کۆمپانیای جێنراڵ ئیلیکتریکی ئەمریکی لەم بەشانە پێکهاتووە:
- گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیای جێنراڵ ئیلیکتریک بۆ ئەنجامدانی کاری نۆژەنکردنەوەی درێژخایەن بۆ ماوەی پێنج ساڵ، بەمەبەستی درێژەدان بەکاری بەرهەمهێنانی یەکەکانی بەرهەمهێنانی وزە کە لەلایەن کۆمپانیاکەوە کەرەستە و کەلوپەلەکانی دابین دەکرێت.
- زیادکردنی توانای کاری یەکەکانی بەرهەمهێنان کە ئێستا کاردەکەن لە رێگەی نوێکردنەوەی سیستمەکانەوە.
- ئەنجامدانی توێژینەوە بە مەبەستی سوودوەرگرتن لە گازی بەفیڕۆچوو.
- جێبەجێکردنی ژمارەیەک وێستگەی لاوەکیی 400 کەی ڤی و 133 کەی ڤی لەگەڵ بەستنەوەیان بە پارێزگا جیاوازەکانی عێراقەوە.
- دامەزراندنی ناوەندی چاودێریی کاری یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
- دامەزراندنی ناوەندی مەشق و راهێنانکردن بە کارمەندانی وەزارەتی کارەبا.
- دامەزراندنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا قۆناخ بە قۆناج کە گونجاو بێت لەگەڵ سووتەمەنیی بەردەست و فەراهەمکردنی پارەی پێویست.