لە 18 پارێزگا دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی 15 پارێزگای عێراق بەڕێوەدەچێت

15-12-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بڕیارە سبەی شەممە، لە 18 پارێزگاکەی عێراق و هەرێمی کوردستان دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی 15 پارێزگای عێراق بەڕێوەبچێت، لە دەنگدانی تایبەت هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان دەنگدەدەن و بەرپرسێکی کۆمیسیۆنیش رایدەگەیەنێت سەرجەم ئامادەکارییەکانی هونەری، یاسایی، ئەمنی تەواوبوون، دەشڵێت، "لە تاقیکردنەوەی پێنجەمدا پڕۆسەکە هیچ کێشەیەک تۆمارنەکراوە."
 
رۆژی هەینی، 15-12-2023، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "رۆژی شەممە، 16-12-2023، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت، کە بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە هێزە ئەمنییەکان بە سەرجەم بەش و جۆر و وەزارەت و دامەزراوەکانییەوە یەک ملیۆن و 2 هەزار و 393 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و بەسەر 565 بنکە و 2367 وێستگەی دەنگدان دابەشبوون.
 
سەبارەت بە ئاوارەکانیش، عیماد جەمیل گوتی: "48 هەزار و 260 ئاوارە مافی دەنگدانیان هەیە، کە 120 وێستگەی دەنگداندا دەتوانن دەنگ بدەن"
 
دەنگدانت تایبەت لە کاژێر 7:00ـی بەیانی دەستپێدەکات و کاژێر 6:00ـی ئێوارە بنکەکانی دەنگدان دادەخرێن، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان: هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان بەڕێوەدەچێت.
 
ئەو بەرپرسەی کۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەدا سەرجەم ئامادەکارییەکانیان بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی دەنگدان تەواو بوون و روونیکردەوە: "لە دوایین تاقیکردنەوەی کۆمیسیۆن و خۆ ئامادەکاریی بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کە رۆژی سێشەممە، 12ـی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، هیچ هەڵە و کەموکورتییەک تۆمارنەکرا و سەرکەوتنی پڕۆسەکە مسۆگەرە."
 
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە بڕیارە 18ـی ئەم مانگە لە 14 پارێزگای عێراق و پارێزگای کەرکووک بکرێت، 16 ملیۆن و 158 هەزار و 788 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت