بانکی رافیدەین 25 ملیۆن دینار بە قەرز دەداتە چەکدارانی حەشدی شەعبی

15-12-2022
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بانکی رافیدەین رایدەگەیێنێت، پێدانی قەرز بە چەکدارانی حەشدی شەعبی لە 20 ملیۆن دینارەوە بۆ 25 ملیۆن دینار زیاد دەکات.
 
رۆژی پێنجشەممە 15-12-2022، بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پلانی پەرەپێدانی ساڵی داهاتوو، دەستیان بە رێکارەکانی زیادکردنی پارەی تەرخانکراو بۆ حەشدی شەعبی کردووە.
 
بانکی رافیدەین، کە بانکێکی حکومییە، دەڵێت، پێدانی قەرزیان بە حەشدی شەعبی بۆ 25 ملیۆن دینار زیادکردووە.
 
رۆژی سێشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2022 بانکی رافیدەین بڵاویکردەوە، بڕیاریان داوە قەرزێک بە کارمەندانی حەشدی شەعبی بدەن کە پێنج بۆ 20 ملیۆن دینارە. رێژەی سوودەکەی 5%ـە و ماوەی دانەوەی قەرزەکەش پێنج ساڵ دەبێت.
 
حەشدی شەعبی، لە ساڵی 2014 بە فتوای عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق دروستکرا بۆ شەڕی دژی داعش. دواتر لە پەرلەمانی عێراق یاسای بۆ دەرکرا. ژمارەی چەکدارەکانی زیاترە لە 150 هەزار چەکدار.
 
بانکەکانی رافیدەین و رەشید لە شارەکانی عێراق چەند جۆرێک پێشینە دەدەن، لەوانە بانکی رافیدەین قەرزی بچووک دەداتە خاوەن پیشەکان کە بڕەکەی 25 ملیۆن دینارە. هەروەها تاوەکو 150 ملیۆن دینار قەرز دەداتە خاوەن پیشە تەندروستییەکان لەوانە پزیشکی گشتی، پزیشکی ددان، پزیشکی ڤێتێرنەری، دەرمانساز، خاوەن تاقیگەکان، خاوەن کۆگەکانی دەرمان، کیمیاگەران و تەکنیکارانی پزیشکی. بانکەکە قەرزی خانووبەرە بە بڕی 150 ملیۆن دینار و بە رێژەی سوودی 4% دەداتە هاووڵاتییان.
 
بانکی رەشید پێنج بۆ 10 ملیۆن دینار دەداتە فەرمانبەرانی دەوڵەت و گرێبەست و کارمەندانی وەزارەتەکانی بەرگریی و ناوخۆ خەرج دەکات کە 10 ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەری هەمیشەیی و پێنج ملیۆن دیناریش بۆ فەرمانبەرانی گرێبەستە. بانکی رافیدەینیش  5-50 ملیۆن دینار بە قەرز دەداتە فەرمانبەران و کارمەندانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ. هەمان بانک 5 - 25 ملیۆن دینار بە قەرز دەداتە خانەنشینان.
 
بەرپرسانی بانکی رافیدەین و بانکی رەشید کە دوو بانکی حکومین، پێشتر بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاندبوو، بەهۆی نەبوونی لقیان لە هەرێمی کوردستان، پێدانی قەرزەکانیان هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاتنی پەنابەرانی سووریا لە دەروازەیەکی عێراقەوە.

کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بۆ رووداو: 22 هەزار پەنابەرى سووریایی تۆمارکراون

وەزارەت کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاند 22 هەزار پەنابەرى سوورى لەلایان تۆمار کراون کە لە کەمپەکانى هەرێمى کوردستان و هیچ پەنابەرێکى دیکەى ئەو وڵاتە لەلایان تۆمار نەکراوە کە دواى رووخانى دەسەڵاتى پێشووى سووریا پەنایان بۆ عێراق بردبێت.