رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ سێشەممە محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنی چواره‌می ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی وڵاتی كرد و تێیدا ره‌وشی گشتی وڵات تاوتوێ‌کران.
بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی دا:
- قه‌رزكردنی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق بە گوژمه‌ی (33) ملیون دۆلار له بانكی بازرگانیی عێراقی (TBI) و ئه‌م گوژمه له‌نێو پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵیی وڵات بۆ ساڵی 2023 دابین ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی پاڵەوانییەتی جامی كه‌نداوی 25.
- له بواری هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت به مه‌به‌ستی وردبینیكردن له سپاردەی باج و گومركه‌كان له دوای ئاشكرابوونی دزییه‌ك لە پاره‌ی سپاردەی باجه‌كان پێش مانگێك، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی له‌سه‌ر راسپاردنی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی وڵات و پێدانی ده‌سه‌ڵاتی گرێبه‌ستی واژۆكردن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری وردبینی، ئەوەش به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی وردبینی له گهرەنتییهكانی باج و گومركه‌كان. وه‌زاره‌تی پلاندانان ئه‌م پڕۆژه وه‌كو ته‌واوكه‌ری پڕۆژه‌یه‌كی دیكه له‌نێو پڕۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی ساڵی 2023 داده‌نێت.
- سه‌باره‌ت به كه‌رتی ته‌ندروستی، له‌به‌ر رۆشنایی راسپارده‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی وڵات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری دەستبەجێ بۆ ئه‌و كێشانه‌ی كه نه‌خۆشخانه‌ی كازمییه پێوەیان گرفتارە، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی وڵات ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر راسپاردنی پارێزگاری به‌غدا و پێدانی ده‌سه‌ڵاتی دابینكردنی گوژمه‌ی سێ ملیار دینار بۆ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی كه‌رخ و سێ ملیار دیناری دیکە بۆ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی ره‌سافه، ئەوەش به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی داواكاریی نه‌خۆشخانه‌كان.
هەروەها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران چەند بڕیارێکی دیکەی دا:
یه‌كه‌م/ داواكردن له پەرلەمانی عێراق بۆ:
1ـ كشاندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای چاره‌سه‌ركردنی سه‌رپێچیه‌ی نیشته‌جێیه‌كان كه به‌پێی بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره 288 له ساڵی 2017 ده‌رچووه.
2ـ كشاندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای ئه‌نجوومه‌نی ئاوه‌دانكردنه‌وه كه به‌پێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ژماره 377 له ساڵی 2019 ده‌رچووه.
3ـ كشاندنه‌وه‌ی لیستی باڵیۆزه‌كان.
4ـ راسپاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی وڵات و پێدانی ده‌سه‌ڵاتی كشاندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاساكان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی وڵات.
5ـ كشاندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركراوی كۆمپانیاكانی ژماره 21ی ساڵی 1997.
6ـ كشاندنه‌وه‌ی یاسای هه‌مواركراوی یه‌كه‌می یاسایی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانیی عێراقی ژماره 4ی ساڵی 2018.
7ـ كشاندنه‌وه‌ی یاسای خزمه‌تی ئاڵا ( سەربازیی ناچار).
8ـ كشاندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركراوی دووه‌می یاسای رێگە گشتییه‌كانی ژماره 35ی ساڵی 2002.
9ـ كشاندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نیی فیدراڵی.
دووه‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای كۆمپانیا ئەمنییەکان كه ژماره (52)یه و له ساڵی 2017 ده‌رچووه، كه ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت وردبینی بۆی كردووه و ره‌وانه‌ی پەرلەمانی وڵاتی كردووه.
سێیه‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
1ـ وه‌زاره‌تی پلاندانان پڕۆژه‌ی ئاوی خه‌زر و ده‌راجی بۆ ئه‌مساڵ له‌نێو بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێکردن و شاره‌وانی داده‌نێت.
2ـ وه‌زاره‌تی دارایی رێكه‌وتنی پشتگیری دارایی له نێوان بانكی گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانی و حكومه‌تی عیراقی له‌زووترین كاتدا واژۆ ده‌كات و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش گوژمه‌ی به‌شداریی حكومه‌تی عێراق له پڕۆژه‌ی ئاماژەپێکراو له بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه دابین دەکات كه هاوشانه له‌گه‌ڵ (15000000) یۆرۆ ته‌نها 15 هه‌زار یۆرۆ.
چواره‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر ده‌رخستنی سیستمی (ساڵی 2022)ی هه‌مواركراوی یه‌كه‌م له سیستمی بلۆككردنی پاره‌ی "تیرۆریستان" (5ی ساڵی 2016) به‌پشتبه‌ستن به حوكمه‌كانی ماده‌ی (80)ی ده‌ستوور و ماده‌ی (22)ی یاسایی به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و هاوكاریكردنی تیرۆر(39ی ساڵی 2015).
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ