گوتەبێژی کازمی: بکوژانی هیشام هاشمی ناسراونەتەوە و چوونەتە دەرەوەی وڵات

15-11-2020
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن هیشام هاشمی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت، بکوژانی هیشام هاشمی ناسراونەتەوە و چوونەتە دەرەوە وڵات.
 
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەرنامەیەکی کەناڵی ئەلعێراقییە، رایگەیاند، هێزێکی ئەمنی لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا لەبارەی کوژرانی هیشام هاشمی، شارەزای ئەمنی، لە شاری بەغدا ئەو دوو ماتۆڕسکیلەیان دەستبەسەرداگرتووە، کە لە تیرۆرکردنی هیشام هاشمی بەکارهێنراون، دوو لەو کەسانەی کە لێیانخوڕیوون لە کردەوەکەدا ناسراونەتەوە، بەڵام دواتر دەرکەوتووە هەردووکیان لەلایەن لایەنێکەوە براونەتە دەرەوەی عێراق.
 
گوتەبێژەکەی مستەفا کازمی دووپاتیکردەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە ئەو تاوانبارانە دەستگیربکات، "ئەگەر هاتوو بۆ دەرەوەی عێراقیش هەڵاتبن، ئەوا دەستگیردەکرێن و دەیانگەڕێننەوە و یاسایان بەسەردا جێبەجێ دەکەن".
 
ئێوارەی دووشەممە 06-07-2020، هیشام هاشمی لەبەردەم ماڵەکەیدا لە ناوچەی زەیونە لە بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکەوە تەقەی لێ کرا و تیرۆرکرا.
 
بەپێی ئەو دیمەنانەی لە کامێرای چاودێرییەوە دەرکەوتوون، هاشمی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پرادۆی پێیە و دەگەڕێتەوە ماڵەوە، پێش ئەوەی دابەزێت چەکدارەکان بە سواری ماتۆڕەوە لەبەردەم ماڵەکەی چاوەڕێی دەکەن، دوای گەڕانەوەیشی بۆ ماڵەوە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی تەقەی لێدەکەن و گولـلە بەر سەری و سکی دەکەوێت و دەکوژرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

فایەق زێدان: سێجار پۆستی سەرۆکوەزیرانم رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکەمەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردەکانی کورد ویستی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق نییە.