ناوى دووبارە و فەرمانبەرانى ناوچە کوردستانییەکان لە بەغدا تاوتوێکراوە

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

شاندەکەى هەرێمى کوردستان بە نووسراوى فەرمى وەڵامى تێبینییەکانی وەزارەتى داراییی فیدراڵیان بردووەتە بەغدا، بۆ ناوى دووبارە ناوى دایکى فەرمانبەرەکانیان بردووە. بۆ چارەسەرى کێشەى فەرمانبەرانی ناوچە کوردستانییەکانیش وردبینى لەوە دەکرێت کە لە هەردوولا مووچەیان نەبێت.
 
بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى تۆڕى میدیایی رووداو لە سەرچاوەیەکى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە دەستى کەوتوون، ئەو شاندەى هەرێمى کوردستان کە لە بەغدان بە نووسراوى فەرمى وەڵامى تێبینییەکانى وەزارەتى دارایی فیدراڵیان بردووە کە لەسەر لیستى مووچە هەیانبووە و بەهۆیەوە 305  ملیار دینارى پارەى مووچەى مانگى  ئەیلوول نەنێردراوە.
  
ئەو تێبینییانەى بەغدا هەیبوون تایبەت بوون بە پۆلیسی کارەبا، زیادبوونى پێنج فەرمانبەر بۆ لیستى مووچەى پەرلەمانى کوردستان، ناوى دووبارە، بایۆمەترى، فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە ناوچە کوردستانیەکانى ژیر دەسەڵاتى حکومەتى فیدراڵى. 
 
سەرچاوەیەکى بەرپرس لە حکومەتى هەرێمى کوردستان بە رووداوى گوت: "بە نووسراو وەڵامى تێبینییەکان لە بارەى ئەو پێنج فەرمانبەرەى پەرلەمان براوە بۆ بەغدا و بە نووسراویش ئەوە روونکراوەتەوە، کە پۆلیسی کارەبا لەسەر لیستى مووچەى وەزارەتى کارەبا لادراون و خراونەتەوە سەر وەزارەتى ناوخۆ. بۆ ناوى دووبارەش، ناوى دایکى ئەو فەرمانبەرانەیان ناردووە بۆ ئەوەى وردبینیى تێدا بکەن تاوەکو ئەوە روون ببێتەوە، کە ئەو  ناوە دووبارانە یەک کەس نین و جیاوازن."
 
بەگوێرەى راپۆرتێکى هاوبەشی دیوانى چاودێرى دارایی عێراق و هەرێمى کوردستان کە لە 21ى تەممووز ئاراستەی نووسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق کراوە، ئاماژە بە ناوى سیانی 65 فەرمانبەر کراوە کە لە دوو وەزارەتى جیاواز مووچە وەردەگرن.
 
یەکێک لە تێبینییەکانى دیکەى بەغدا، فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بووە لە سنوورى ناوچە کوردستانییەکان، بەگوێرەى زانیارییەکان وەزارەتى دارایی فیدراڵ دەستى بە وردبینی کردووە بۆ ئەوەى بزانێت ئەو فەرمانبەرانەی لەیەک کاتدا مووچە لە  حکومەتى هەرێمى کوردستان و دامەزراوەکانى سەر بە حکومەتى فیدراڵى وەردەگرن. 
 
هەرێمى کوردستان مانگانە پێویستى بە 988 ملیار دینارە بۆ مووچە.
  
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک.

دوو سکاڵا بۆ "بڕیاردان" لەبارەى حکومەتى خۆجێیی کەرکووک دوادەخرێن و تاوتوێى سکاڵایەکى پارتى دەکرێت

دادگەى کارگێڕيى عێراق دوو سکاڵاى عەرەب و تورکمانى کەرکووک بۆ بڕیاردان دوادەخات، کە لە دژى پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی پارێزگاکە تۆمار کراون، سکاڵایەکى هاوشێوەى فراکسیۆنى پارتیش تاوتوێ دەکات. دوو ئەندامى عەرەب و تورکمانیش دوو سکاڵا لە دادگەى فیدراڵى لە دژى سەرۆککۆمار تۆمار دەکەن بۆ کشاندنەوە مەرسومى دەستبەکاربوونى پارێزگارى کەرکووک.