رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتى نەوتى عێراق و کۆمپانیاى کرێسێنت پترۆڵیۆمى ئیماراتى، سێ گرێبەستیان کارا کرد بۆ وەربەهێنانى گاز لە سێ کێڵگەى عێراق کە دەگاتە 400 ملیۆن پێ سێجا.
15ـی تشرینى یەکەمى 2023، واژۆى کاراکردنى ئەو گرێبەستانە کراوە، کە کێڵگەکانى (خەمشم ئەحمەر و گلابات)ـن لە دیالە و (حەزەر مای)ـە لە بەسرە کە لە 24ـی شوباتى 2023 واژۆ کرا.
بەگوێرەى وەزارەتى نەوتی عێراق، ئەو سێ گرێبەستانەى کۆمپانیاى کرێسێنت پترۆڵیۆمى ئیماراتى، 400 ملیۆن پێ سێجا گاز بەرهەم دەهێنێت.
حەیان عەبدولغەنى، وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند، بەگوێرەى گرێبەستەکە؛ ماوەى جێبەجێکردنى پڕۆژەکە ساڵێک و شەش مانگە و بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا سوودى دەبێت.
گرێبەستەکانى گەڕى پێنجەم، شەش کێڵگەى نەوت و گاز دەگرێتەوە کە زۆربەیان دەکەونە سنوورى هاوبەشی عێراق و ئێران.
عەبدوڵڵا قازى، بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى کرێسێنت پترۆڵیۆمى ئیماراتى راگەیاند، "هیوادارن لەو ماوەیەى دیاریکراوە بەرهەمهێنانى گاز لە عێراق زیاد بکەین و رۆڵمان هەبێت زیادکردنى بڕى زیاترى کارەبا."
کۆمپانیاى کرێسێنت پترۆڵیۆمى ئیماراتى لە کەرتى گازى کێڵگەکانى کۆرمۆڕ لە سنوورى ناحیەى قادرکەرەم لە هەرێمى کوردستان وەبەرهێنانى کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ