پەرلەمانى عێراق حەوت راسپاردە بۆ هاوکاریکردنی فەلەستین پەسند دەکات

15-10-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن پەرلەمانی عێراق فەلەستین ئیسرائیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پەرلەمانى عێراق حەوت راسپاردە لەبارەى دۆخى فەلەستین پەسند دەکات،  لەوانە هاوکاریکردنى گەلى فەلەستین لەلایەن حکومەتى عێراقەوە. داواشی لە یەکێتیى پەرلەمانتارانی عەرەب کرد بۆ هەڵوێست وەرگرتن لە بەغدا کۆببنەوە.  
 
15ـی تشرینى یەکەمى 2023، پەرلەمانى عێراق بۆ پەسندکردنى حەوت راسپاردە لە بارەى دۆخى فەلەستین کە بەشێکیان ئاڕاستەى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى کرابوون دەنگیدا، بەشێکیشیان پەیوەندار بوو بە حکومەتى عێراقەوە.
 
بەگوێرەى راسپاردەکان، سەرکۆنەى ھێرشی ئیسرائیل کراوە بۆ سەر فەلەستین و داواش لە یەکێتیى پەرلەمانتارانى عەرەب کراوە کۆبوونەوەیەکى بەپەلە لە بەغدا بکرێت بۆ دەربڕینی هەڵوێست و داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنى ئاسایش کراوە کە هاوکارییە مرۆییەکان بگەیێندرێنە گەلى فەلەستین و رێوشوێن بگیرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەو دۆخەى لە فەلەستین هەیە.
 
7ـی تشرینى یەکەم بزووتنەوەی حەماس بە بەشداریی چوار هەزار و 500 چەکدار و بەکارهێنانی سێ هەزار و 500 مووشەک، ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا"ـی لە دژی ئیسرائیل دەستپێکرد، دواتر ئیسرائیل بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر کەرتی غەززە و گەمارۆ خستنە سەر کەرتەکە، وەڵامی هێرشەکەی حەماسی دایەوە.
 
لەبەشێکى دیکەى  ئەو راسپاردانەدا داواکراوە کە دەروازە فەرمى و نافەرمییەکانى کۆمەک و هاوکاریی حکومى و ناحکومی بکرێنەوە بەڕووی گەلى فەلەستین، داواش لە حکومەتى عێراقى کراوە کە سەرجەم رێوشوێنە پێویستەکان بگرێتەبەر بۆ هاوکاریکردنی فەلەستینییەکان بە تایبەت لە کەرتى غەززە.
 
15ـی تشرینى یەکەمى 2023، دارا سێکانیانى، ئەندامى لێژنەى یاسایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، بەشێک لەو راسپاردانە ئاڕاستەى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى کراون، بەڵام راسپاردەکانى دیکە کە پەیوەندیدارن بە حکومەتى عێراقەوە دەبێت جێبەجێ بکرێن.
 
12ـی تشرینى یەکەمى 2023، باسم عەوادى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق، لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران فەرمانی داوە بە ناردنى هاوکاریى مرۆیی بۆ شارى غەززەى فەلەستین و هاوئاهەنگى لەگەڵ دەسەڵاتدارانى میسر دەکەن بەمەبەستى ناردنى ئەو هاوکارییانە بۆ شارى غەززە، کە پێکهاتووە لە پێداویستى پزیشکى و دەرمان."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سوودانی

سوودانی: 10ـی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو فڕۆکەخانەی موسڵ دەکەینەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق، وادەی کردنەوەی فڕۆکەخانەی مووسڵی راگەیاند و دەڵێ، لە ساڵی داهاتوو، لە رۆژی داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، فڕۆکەخانەکە دەکەنەوە.