وەزیری نەوتی عێراق لە ئەمریکا قەستەرەی دڵی بۆ کرا

دوێنێ کاژێر 09:45
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری نەوتی عێراق، کە بە سەردانێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، تەندروستی تێکدەچێت و قەستەرەی دڵی بۆ دەکرێت. وەزارەتی نەوت عێراق رایگەیاند، ئێستا تەندروستی وەزیر جێگیرە و دەگەڕێتەوە عێراق.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت لە ئەمریکا تەندروستی تێكچووە، بەهۆیەوە لە نەخۆشخانە خەوێنراوە، بەڵام ئێستا تەندروستی جێگیرە و چاکبووەتەوە و دەگەڕێتەوە عێراق بۆ راپەڕاندنی کارەکانی.  
 
هەر لەوبارەوە، ئەندامێکی شاندنی وەزارەتی نەوتی عێراق، کە ئێستا بە سەردانێکی فەرمی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان، رایگەیاند، تەندروستی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت کە سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات ئێستا جێگیرە. وەزیر لە کاتی سەردانەکەیدا تەندروستی تێکچووە و گەیێندراوەتە نەخۆشخانە و بەپەلە قەستەرەی دڵی بۆ کراوە. 
 
وەزیری نەوتی عێراق ماوەی یەک هەفتەیە لە ئەمریکایە و مەبەست لە سەردانەکەی راکێشانی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکانە بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتی و گازییەکانی عێراقدا بکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە