دوای لێدوانێکی ئەمریکا بۆ رووداو، وەزارەتی دەرەوەی عێراق روونکردنەوە دەدات

15-08-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و وەڵامی قسەکانی رۆژی چوارشەممەی جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە، کە بەڕێوەبەری نووسینگەی واشنتنی رووداو لێی دەپرسێت؛ ئایا هێزەکانتان لە عێراق دەکشێننەوە؟ ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت، "لە هیچ کام لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ شاندی عێراقی، باسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکامان نەکردووە."
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی ئابی 2024، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، هیچ هێزێکی چەکداری ئەمریکی لە عێراق دا نییە، ئەوەی کە هەیە تەنیا کۆمەڵێک راوێژکاری سەربازین کە لەژێر سێبەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدان. ئەو راوێژکارانە لە دەرئەنجامی کاری لیژنەی باڵای سەربازیدا جێگیرکراون و هەردوولاش پابەندن بە میکانیزمەکان و دەرئەنجامەکانیانەوە.
 
ئەم راگەیێندراوەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوای پرسیارەکەی دیار کوردە هات لە جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا. وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێ: لیژنەی باڵای سەربازیی لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا، هەڵسەنگاندنی بۆ مەترسییەکانی رێکخراوی داعش و کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنەکان کردووە، کە دوابەدوای ئەوە کۆتایی بە بوونی سەرجەم راوێژکارە سەربازییەکانی نێو خاکی عێراق دەهێنین.
 
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق:
 
وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ گوتەبێژی فەرمیی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانییدا وەڵامێکی ناڕاستی پرسیاری پەیامنێرێک دەداتەوە، هەربۆیە وەزارەتی دەرەوە ئەم روونکردنەوەیە دەدات:
 
یەکەم: هیچ هێزێکی چەکداری ئەمریکی لە عێراقدا نییە، ئەوەی کە هەیە تەنیا کۆمەڵێک راوێژکاری سەربازیین کە لەژێر سێبەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتییدان. ئەو ڕاوێژکارانە لە دەرئەنجامی کاری لیژنەی باڵای سەربازییدا جێگیرکراون و هەردوولاش پابەندن بە میکانیزمەکان و دەرئەنجامەکانیانەوە.
 
دووەم: لیژنەی باڵای سەربازیی لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا، هەڵسەنگاندنی بۆ مەترسییەکانی رێکخراوی داعش و کۆتایی هێنان بە ئۆپەراسیۆنەکان کردووە، کە دوابەدوای ئەوە کۆتایی بە بوونی سەرجەم راوێژکارە سەربازییەکانی نێو خاکی عێراق دەهێنین، گفتوگۆکانی رابردووی تایبەت بە کشانەوەی ئەو راوێژکارانە هەموو کارەکانی دیکەی تەواوکراوە، تەنیا رێککەوتنی کۆتایی و چەند پرسێکی لۆجیستی ماوە، ئێمە زۆر نزیک بووین لە راگەیاندنی رێککەوتنەکە، بەڵام ئەو پێشهاتانەی لەم دواییانەدا روویاندا ئەوەی دواخست.
 
سێیەم: پەیوەندییە هەمەلایەنەکانمان لەگەڵ ئەمریکا بە پەیوەندیی ئەمنییشەوە؛ زۆر جیاوازە لە رێڕەوی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش. پەیوەندییمان لەگەڵ ئەمریکا پێش دروستبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییش هەر هەبووە و دوای ئەویش هەر بەردەوام دەبێت، شاندە عێراقییەکان لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ شاندی ئەمریکییدا باسیان لە داهاتووی پەیوەندیی هەردوولا کردووە لە بابەتەکانی پەیوەست بە، مەشق و راهێنان، پڕچەک کردن و هاوکاری ئەمنیی؛ کە ئەمەش لەژێر رۆشنایی دەستووری عێراقی و لە چوارچێوەی رێککەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات دەبێت.
 
ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی چوارشەممە 14-08-2024، بە دیار کوردەی، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتن راگەیاند، "ئێمە لەگەڵ حکومەتی عێراق چەند کۆبوونەوەیەکمان لەبارەی داهاتووی هێزەکانی هاوپەیمانان کردووە؛ لەوانەش هاتنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتن."
 
سەبارەت بە مانەوە یان کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق، ڤێدانت پاتێل بە دیار کوردەی گوت، "لە هیچ کام لە کۆبوونەوەکانمان باسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکامان لە عێراق نەکردووە، بەڵام گفتوگۆکان بۆ دروستکردنی هاوبەشییەکی ئەمنیی دووقۆڵی بەردەوامن، هەروەک سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی باسیان کرد."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  وێنەى ئاڵاى پێشووى عێراق لەسەر 'درووشمى یادگاری'ـیەکە

یەکێتیی تۆپى پێى بەحرێن داوای لێبووردن لە عێراق دەکات

یەکێتیی تۆپى پێى بەحرێن داواى لێبووردن لە حکومەت و گەلى عێراق دەکات، بەهۆى بوونی وێنەى ئاڵاى پێشووى عێراق لەسەر 'درووشمى یادگاری'، کە بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە دا لەنێوان کاپتنی هەردوو هەڵبژاردەکە دەگۆڕدرێتەوە.