رۆژ نووری شاوێس لە بەغدا: رازینەبووین بە دواخستنی گشتپرسی

15-08-2017
سەنگەر عەبدولڕەحمان
سەنگەر عەبدولڕەحمان @sangarrudaw
کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی رۆژ نووری شاوێس
کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی رۆژ نووری شاوێس
نیشانەکردن گشتپرسی
A+ A-

رووداو - بەغدا

رۆژ نووری شاوێس، سەرۆکی شاندی کوردستان بۆ دانوستاندن لەبارەی گشتپرسی لەگەڵ بەغدا بە رووداوی راگەیاند، "رازینەبووین بە دواخستنی گشتپرسی و جەختمان لە یەکپارچەیی خاکی عێراق نەکردەوە".

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی رۆژ نووری شاوێس باسی سەردانی شاندی کوردستان و ئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندەکەی کرد لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و باڵیۆزی وڵاتان.

رۆژ نووری شاوێس رایگەیاند، بۆچوونی عەبادی ئەوەبوو کێشەکان چارەسەر بکرێن و ئامادەیی نیشاندا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. 

رۆژ نووری شاوێس گوتیشی "ئێمەش پێمان گوتن متمانە بە بەڵێنەکانی بەغدا ناکرێ، ئێستاش دەبێ وەکو چارەسەر تەماشای گشتپرسی بکرێت".

لەبارەی داواکاری سەرۆکوەزیران بۆ دواخستنی گشتپرسی، رۆژ نووری شاوێس گوتی "رازینەبووین بە دواخستنی گشتپرسی و جەختمان لە یەکپارچەیی خاکی عێراق نەکردەوە".

سەرۆکی شاندی کوردستان دەڵێت، لە دوو خاڵدا نزیکین، یەکەم: گفتوگۆ تاکە رێگەی چارەسەرە. دووەمیش دەبێ گفتوگۆکان بەردەوامبن و هەردوولاش مەرجیان بۆ گفتوگۆ نابێت.

لەبارەی کۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتان، رۆژ نووری شاوێس رایگەیاند، باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا، تورکیا و ئێران سەردانی شاندی کوردستانیان بە ئەرێنی هەژمارکرد و "ئێمەش بە راشكاوی رای خۆمان بە باڵیۆزەکان گوت".

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە