یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

20 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت.
 
عەبدولزەهرە هینداوى، گوتەبێژى وەزارەتى پلاندانانى عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕى میدیایی رووداوى رایگەیاند، دەبوو ئەمڕۆ 15ى تەممووز گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان دەستپێبکات، بەڵام بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا و دەکرێت 29 یان 30ى تەممووز دەستپێبکات.
 
لەو پڕۆسەیەدا تیمەکانى سەرژمێرى بەسەر چەند بلۆکێکدا بۆ گەمارۆسازی و ژمارەلێدان دابەش دەکرێن؛ هەر بلۆکێک خانوو، شوقە و باڵەخانەکانى سنوورەکەى دەگاتە 120 دانە.
 
عەبدولزەهرە هینداوى رایگەیاند، دواخستنەکە بەهۆى تاقیکردنەوەکانی ئەم دواییە و ئامادەکارییەکان بۆ رێوشوێنى چلەى ئیمام حوسێن و مەشقپێکردنى ژمێرکارەکان بووە.
 
گەمارۆسازی و ژمارەلێدان یەکەم هەنگاوى کردارییە بۆ ئەنجامدانى سەرژمێرى گشتیى دانیشتوان کە 20ى تشرینى دووەمى ئەم ساڵ بۆ ئەنجامدانى دیاری کراوە.
 
31ى ئایار سەرژمێریى ئەزموونى لە عێراق و هەرێمى کوردستان لە چەند گوند و شارۆچکەیەک دەستیپێکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موهەیمین بە گولـلەی وێڵ بریندار بووە و لە باوەشی باوکیەتی

بەهۆی گولـلەی وێڵەوە لە بەغدا دوو منداڵ و پیاوێک بریندار بوون

ئەمیر پێشبینی نەدەکرد کوڕە تاقانەکەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بە گوللـەی وێڵ بریندار ببێت. موهەیمین کە هێشتا تەمەنی نەبووەتە دوو ساڵ، خەریک بوو بەهۆی گولـلەی وێڵەوە لە بەغدا لە بەرچاوی دایک و باوکی گیانلەدەستبدات