لەسەر بنەمای دانپێدانانی چەکدارە بریندارەکەی قەرەهەنجیر پێگەیەکى داعش بۆردوومان کرا

15-07-2024
هەستیار قادر
دیمەنی کاتی بۆردوومانی ئەو شوێنەی کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەڵێن، پێگەی داعشە
دیمەنی کاتی بۆردوومانی ئەو شوێنەی کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەڵێن، پێگەی داعشە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپاى عێراق پێگەیەک لە چیاى پەڵکانە بۆردوومان دەکات و ژمارەیەک "چەکدارى داعش" دەکوژرێن. بە گوتەى شانەى راگەیاندنى ئەمنى، بۆردوومانەکە لەسەر بنەماى دانپێدانانى ئەو چەکدارەى داعش بووە کە لە قەرەهەنجیر دەستگیر کراوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 15ى تەممووز، شانەى راگەیاندنى ئەمنى رایگەیاند، "ئەو چەکدارەى داعش کە لە قەرەهەنجیر دەستگیر کراوە، دانى بەوەدا ناوە، لە چیاى پەڵکانە لە سنوورى پارێزگاى سەلاحەدین حەشارگەیان هەیە و لەسەر بنەماى ئەو زانیارییە ئەو حەشارگەیە بۆردوومان کراوە."
 
ئەو چەکدارەى داعش لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لە 14ى تەممووز لە ناحیەی قەرەهەنجیری سنووری پارێزگای کەرکووک بە بریندارى دەستیگر کرا، کە تیایدا چەکدارێکى دیکەى داعش کوژرا و کارمەندێکی ئاسایش شەهید بوو.
 
شانەى راگەیاندنى ئەمنى ئاماژەى بەوە داوە، یەکەى ئاسمانیى سەربازیى عێراق لە رێگەى فڕۆکەى ئێف 16وە بۆردوومانى ئەو حەشارگەیەى داعشی کردووە، وێڕاى خاپوورکردنى حەشارگەکە، ژمارەیەک چەکدارى داعش لەو بۆردوومانەدا کوژراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە