رووداو دیجیتاڵ
درەنگیی شەوی رابردوو ئاگر لە بازاڕێکی شاری بەغدا کەوتەوە و ژمارەیەک دووکان سووتان.
نەواس سەباح شاکر، هاوئاهەنگیکارى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانیی عێراق، رۆژی شەممە، 15-06 -2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو لە بازاڕێکی گەڕەکی عامل ئاگر کەوتەوە و لە ئەنجامدا حەوت دووکان سووتاون.
لەبارەی هۆکاری رووداوەکە، نەواس سەباح شاکر گوتی، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی شۆرتی کارەبا بووە؛ تیمی بەڵگەی تاوانیش لێکۆڵینەوە دەکەن، بەڵام روونە کە شوێنەکە مەرجەکانی سەلامەتی تێدا نەبووە.
زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو گوتی، هەشت دووکان سووتاون کە دووکانی جل و بەرگ و کەرەستەی جوانکاری بوون.
دوو هاووڵاتی لە شوێنی رووداوەکە قسەیان بۆ رووداو کرد و گوتیان، رووداوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.
لە چوار مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا زیاتر لە سێ هەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە. ئەوە لەکاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا چوار هەزار و 400 رووداوی ئاگرکەوتنەوە هەبوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ