محەممەد شیاع سوودانى: پێنج هەزار خوێندکار دەنێرینە دەرەوە

15-05-2023
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکوەزیرانى عێراق پلانێکى راگەیاند بۆ ناردنە دەرەوەى پێنج هەزار خوێندکار بە مەبەستى تەواوکردنى خوێندنى باڵا لە پسپۆرى جیاوازدا.
 
15ى ئایارى 2023، نووسینگەى رۆژنامەڤانیى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق راگەیاندنى ستراتیژیى نیشتیمانى بۆ پەروەردە و خوێندنى باڵا بڵاوکردەوە کە بۆ ساڵانى 2023 بۆ 2031 دەبێت.
 
لە رێوڕەسمی راگەیاندنى ئەو ستراتیژەدا کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، محەممەد شیاع سوودانى پلانى ناردنى ئەو پێنج هەزار خوێندکارەی بۆ دەرەوە راگەیاند بەمەبەستى تەواوکردنى ماستەر و دکتۆرا لە چەندین بوار و پسپۆڕیى جیاوازدا.
 
زیاتر لە 90 زانکۆ و پەیمانگەى حکومى و تایبەت لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى عێراق تۆمارکراون و ساڵانە هەزاران کەس دەردەچن و حکومەتی عێراق مەبەستییەتی لەم رێگەیەوە کەسانی پسپۆڕ زیادبن، بەتایبەتی لەو بوارانەی کە عێراق پێویستی پێیانە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە