فەرمانێک لە سوودانییەوە بۆ وەزیرەکانى حکومەت: مانگانە لانیکەم دوو جار سەردانى پارێزگاکان بکەن

15-04-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا 20  21ـی نیسان بە بۆنەى جەژنى هەستانەوە بۆ کریستیانەکان پشوو بێت؛ محەممەد شیاع سوودانی فەرمانى بە وەزیرانى حکومەتەکەى کرد مانگانە لانیکەم دووجار سەردانى پارێزگاکان بکەن. 
 
ئەو بڕیارانە لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق دران کە ئەمڕۆ سێشەممە15ـى نیسانى 2025 بەڕێوەچوو. 
 
بە گوێرەى نووسینگەى رۆژنامەڤانیى سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا رۆژانى 20 و 21ـی نیسان بە بۆنەى جەژنى هەستانەوەوە بۆ پێکهاتەى کریستیان بکرێتە پشووى فەرمى.
 
یەکێک لە بڕیارەکانى دیکەى ئەنجوومەنى وەزیرانی عێراق بەشداریى گشت قوتابییان بوو بۆ تاقیکردنەوەى نیشتمانی بۆ خوێندنى 2024-2025 بۆ قۆناخەکان. 
 
لەو کۆبوونەوەیەدا محەممەد شیاع سوودانى فەرمانى بە وەزیرانى کابینەکەی دا مانگانە لانیکەم دووجار سەردانى پارێزگاکان بکەن.
 
بە گوێرەى بڕیارەکە، ئامانج لەو هەنگاوە ئەوەیە وەزیرەکان و حکومەتیش ئاگاداری دۆخى خزمەتگوزارى بن. 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شوێنی رووداوەکە و هێدی کە تاکە رزگاربووی رووداوەکەیە

گەشتی بەغدا بووە گەشتی مەرگ؛ تەنیا منداڵێک لە خێزانێکی 4 کەسیی هەولێر رزگاری بوو

بەرەبەیانی رۆژی هەینی رووداوێکی هاتووچۆی دڵتەزێن لەسەر شەقامێکی حوسەینییە لە باکووری پارێزگای بەغدا روویدا، کە بووە هۆی ئەوەی لە خێزانێکی چوار کەسی تەنیا یەک منداڵ رزگاری ببێت و ئەوانی دیکە هەموویان گیانیان لەدەستدا