کوردانی بەغدا گلەییان لە نوێنەرانی کورد هەیە

رووداو-بەغدا

کوردانی نیشتەجێی شاری بەغدا خۆیان بە پەراوێزخراو دەزانن لەلایەن وەزیر و پەرلەمانتارانی کوردەوە لەبەر ئەم هەستەش، بەشێکیان چوونەتە پاڵ حیزبە شیعییەکانەوە و بەشێکیشیان بوون بە چەکداری حەشدی شەعبی.


ئەوان گلەیی دەکەن کە لەبەر کوردبوونیان حکومەتی عێراقی دایاننامەزرێنێت و نوێنەرانی کوردیش لە حکومەتی عێراق ئەو دەسەڵاتەیان نییە داواکارییەکانیان بۆ جێبەجێبکەن.

جێگری بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی گوت کە بەشێک لە کێشەکە بۆ هەولێر دەگەڕێتەوە بەو پێیەی سەرکردایەتی پارتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەو داواکارییانە نادەنەوە کە لە بەغداوە سەبارەت بە کوردانی نیشتەجێی بەغدا بۆیان رەوانە دەکەن.