کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: ئەمساڵ زیاتر لە هەزار و 500 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان

15-02-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە هەزار و 500 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان. 
 
عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رۆژی چوارشەممە 15-02-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە هەزار و 500 خێزانی ئاوارە لە کامپ و ناوچە جیاوازەکان و تەنانەت لە دەرەوەی وڵاتیشەوە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان." 
 
گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گوتی: "ئێستا پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان هێواشە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی زستانە و کاتی خوێندنە؛ بۆیە لە سەرەتای مانگی شەشەوە گەڕانەوەی ئاوارەکان زیاد دەکات." 
 
عەلی عەباس رایگەیاند: "ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی خێزانەکان دەکەین. هەر خێزانێکیش بەشێوەی ئارەزوومەندانە بگەڕێتەوە، تەنانەت ئەگەر پێویستی بە ئامرازی گواستنەوە بێت، ئامادەین هاوکاری بکەین." 
 
زیاتر لە 700 هەزار ئاوارە لە هەرێمی کوردستان دەژین. 30٪ـی ئەو ژمارەیە لەنێو کامپەکاندا نیشتەجێن؛ ئەوانەی دیکە لەنێو شار و شارۆچکەکان نیشتەجێن.
 
بە گشتی 35 کامپ لە هەرێمی کوردستان هەن، بەشی هەرە زۆری کامپەکان دەکەونە سنووری پارێزگای دهۆک کە 20 کامپن؛ 10 کامپیان لە پارێزگای هەولێر و ئەوانی دیکەش لە پارێزگای سلێمانین.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

فایەق زێدان: سێجار پۆستی سەرۆکوەزیرانم رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکەمەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردەکانی کورد ویستی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق نییە.