لە بێجی داعش هێرشی کردە سەر سوپای عێراق و سێ سەربازی کوشت

15-01-2024
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری نێوان پارێزگاکانی سەلاحەدین و ئەنبار چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر فەوجێکی سوپای عێراق و سێ سەربازیان کوشت.
 
هێرشەکە درەنگانی شەوی رابردوو بووە؛ بەپێی ئەو زانیارییانەی ئەمڕۆ دووشەممە 15-01-2024 رووداو لە بەرپرسێکی باڵای پارێزگای سەلاحەدینەوە دەستیکەوتووە، هێرشەکە لە بۆسەر فەوجی یەکی لیوای مغاویری سوپای عێراق بووە لە سنووری نێوان قەزای بێجی و حەدیسە، کە دەکەوێتە نێوان پارێزگاکانی سەلاحەدین و ئەنبار.
 
سەربارزە کوژراوەکان ناویان ئه‌حمه‌د فه‌یاز، ئه‌حمه‌د موحسین و زیا حوسێنە.
 
رۆژی سێشەممە 09-01-2024 سەرچاوەیەک لە پۆلیسی خورماتوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کاژێر 03:30ی پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 08-01-2024، چەکدارانی داعش لە نزیک گوندی خەشامنەی تورکمان و عەرەبنشینی سەر بە قەزای خوورماتوو دوو شوانیان رفاندووە، تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نازاندرێت."
 
کاوە شێخانی، راوێژکاری ئەمنیی پارێزگای سەڵاحەددین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ماوەی چەند رۆژێکە جموجۆڵی بەردەوامی داعش لە سنوورەکانی زەرگە، فەتحە، دۆڵی شای دەبینرێت و ئێوارەی دوێنێش چوار چەکداریان بە ماتۆڕسکیل دوو شوانیان رفاند کە عەرەب و خەڵکی گوندەکانی ئەو سنوورەن".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق.

وەزارەتی نەوتی عێراق: لە مانگی 11 نزیکەی 99 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری ناردنە دەرەوەی نەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ راگەیاند. بەپێی ئاماری کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، کۆی گشتیی ناردنە دەرەوەی نەوتی خاو گەیشتە 98 ملیۆن و 869 هەزار و 824 بەرمیل.