رووداو دیجیتاڵ
لەسەر قوتابخانەی گوندێکی قەزای حەویجە-ی پارێزگای کەرکووک ئاڵای داعش هەڵدەکرێت.
عەمید سابیر محەممەد، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی کەرکووک رۆژی شەممە، 14-12-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سێ شەو لەمەوبەر لەسەر قوتابخانەی سەرەتایی گوندی عوفییە لە قەزای حەویجە، ئاڵای عێراق لابراوە و لە شوێنەکەیدا ئاڵای داعش هەڵکراوە.
قەزای حەویجە، دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای کەرکووک. زۆرینەی دانیشتووانەکەی عەرەبی سوننەن. لە ناحیەکانی ریاز، عەباسی و زاب پێکدێت.
بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانی پۆلیسیی فیدراڵی گەیشتوونەتە شوێنیەکە، ئاڵاکەی داعشیان لابردووە و لەو شوێنەکەیدا ئاڵای عێراقیان هەڵکردووە.
بەگوتەی عەمید سابیر، گوندەکە دوورەدەستە، کارەبا و کامێرای چاودێریی لێ نییە، پێشتر دانیشتووانەکەی زۆریان داعش بوونە. لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ