کۆمیسیۆن دوایین وادە بۆ وەرگرتنی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان دیاری دەکات

14-12-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیێنێت، رۆژانی 15 و 17ـی ئەم مانگە دوو وادەی کۆتایین بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان بۆ ئەو کەسانەی کە بەشداری لە دەنگدانی تایبەت و گشتی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن.
 
دوایین وادە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان بۆ ئەو کەسانەی کە دەنگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە، بەتایبەت ئاوارەکان و ئەو کەسانەی لە دەزگاکانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و هێزە ئەمنییەکان کاردەکەن رۆژێک پێش هەڵبژاردنی تایبەت دەبێت، واتە رۆژی 15ـی ئەم مانگە دوایین وادەیە، هەر کەسێک کارتی وەرنەگرتووەتەوە و دەیەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکات، تاوەکو ئەو رۆژە مۆڵەتی هەیە.
 
حەیدەر محەممەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو کەسانەشی کە بەشداری لە هەڵبژاردنی گشتی دەکەن، کە رۆژی 18ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، دەتوانن تاوەکو رۆژی 17ـی مانگ کارتەکانیان لە بنکەکانی کۆمیسیۆن وەربگرنەوە."
 
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە بڕیارە 18ـی ئەم مانگە لە 14 پارێزگای عێراق و پارێزگای کەرکووک بکرێت، 16 ملیۆن و 158 هەزار و 788 دەنگدەر هەن؛ 15 ملیۆن و 108 هەزار و 135 دەنگدەر دەنگدانی گشتی دەیانگرێتەوە؛ 1 ملیۆن و 2 هەزار و 393 دەنگدەریش دەنگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە، لەنێویاندا 48 هەزار و 260 ئاوارە هەن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت