ئەمینداری پارتی داعی: گومان دەکەین لایەنێکی دەرەکی دامەزرێنەری پارتەکەمانی تیرۆر کردبێت

14-12-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمینداری گشتیی پارتی داعی رایگەیاند، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە و دەرخستنی راستییەکان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لەبارەی کوشتنی دامەزرێنەری پارتەکەیان پێکهاتووە، بەڵام تائێستا هیچ وردەکارییەکیان لەبارەی بکەر و ئەو لایەنەی لە پشتییەوەیەن پێنەگوتوون، دەشڵێت، "گومانمان هەیە لایەنێکی دەرەکی، تیرۆری کردبێت."
 
پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، 7-12-2023، لە شەقامی ئیبن مەنزووری ناوچەی تاجیاتی بەغدا، فازڵ مەرسوومی، دامەزرێنەری پارتی داعی، لەلایەن دوو چەکدارەوە کوژرا.
 
شەوی چوارشەممە، 13-12-2023، سەعد جاسم تمێمی، ئەمینداری گشتیی پارتی داعی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "حکومەتی عێراق لیژنەیەکی لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە رووداوی تیرۆرکردنی دامەزرێنەری پارتی داعی پێکهێناوە، لەگەڵ ئێمە پەیوەندییان کردووە و زانیارییان وەرگرتووە، بەڵام تائێستا هیچ زانیاری و سەرەداوێکیان لەبارەی تیرۆرکردنەکە و بکەرانی و ئەو لایەنەی لە پشتییەوەیەتی پێنەداوین."
 
ئەمینداری گشتیی پارتی داعی گوتی، "گومانمان هەیە لایەنێکی دەرەکی لە پشت کوشتنی دامەزرێنەری پارتەکەوە بێت." دەشڵێت، "هەڵوێستی دامەزرێنەر و پارتەکەشمان ئەوەیە دژی تایفەگەرین، دژی چەکی بێمۆڵەتین، دژی بەکرێگیراوکردنین بۆ بیانی، دژی بڵاوبوونەوەی ئەو هەموو سیخوڕەین کە عێراقیان دەستەوەستانکردووە. داوامان لە پەرلەمانی عێراق کرد یاسایەک بۆ قەدەخەکردنی بەکرێگیراوی بۆ وڵاتانی دیکە و لایەنی دەرەکی دەربکات، ئەم هەڵوێستانە لەو هۆکارانە بوون کە خەڵک و لایەنی دیکەی قەڵس کردووە و لە هۆکارەکانی کوشتنی دامەزرێنەرن."
 
سەعد جاسم تمێمی، ئەمینداری گشتیی پارتی داعی، هەڵوێستی حکومەتی عێراقی بە"بێدەنگیی ترسناک" وەسفکرد و باسی لەوە کرد "زۆر لامان سەیرە کە سەرۆکی پارتێکی سیاسیی لەناو جەرگەی بەغدا و لە گەرمەی بانگەشەی هەڵبژاردن تیرۆر دەکرێت."
 
رۆژی پێنجشەممە، 7-12-2023، لە شەقامی ئیبن مەنزووری ناوچەی تاجیاتی بەغدا، دوو چەکدار کە ماتۆڕسکیلێکیان پێبووە، تەقەیان لە فازڵ مەرسوومی، دامەزرێنەری حیزبی داعی کرد و کوشتیان.
 
مەرسوومی، بەرهەڵستکاری حیزبە حوکمڕانەکانی دوای ساڵی 2003ـی عێراق بوو، بانگەشەی بۆ سنووردارکردنی میلیشیاکان و هێشتنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت دەکرد، بەشێک لە شیعەکان و گرووپە چەکدارەکانیشن بە پیاوێکی "گومڕا" ناویان دەهێنا.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت