لە نەجەف هاووڵاتییەک قسەی نەشیاو بە ئەفسەرێکی پۆلیس دەڵێت و دەستگیر دەکرێت

14-10-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هاووڵاتییەک لە نەجەف، قسەی نەشیاو بە ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت و بەهۆیەوە دەستگیر دەکرێت. 
 
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دیمەنێکی ڤیدیۆیی هاووڵاتییەک بڵاوبووەتەوە، تێیدا قسەی نەشیاو بە ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانیی و پاسپۆرت و نیشتەجێبوون لە فەرمانگەی نیشتمانیی لە نەجەف، کاتێک سەردانی فەرمانگەکەی کردووە، بۆ دەرکردنی کارتی نیشتمانی.
 
لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت ئەو کەسە پەنجە لە ئەفسەرەکە هەڵدەشەقێنێت و بە تووڕەییەوە دەڵێت: "نەعلەکەم لە تۆ و وەزارەتەکەشت پاکترە".
 
لەسەر رووداوەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق، راگەیێندراوێکی بڵاویکردەوە و باس لەوەدەکات، لەکاتی وردبینی لە بەڵگەنامەکانی سەلماندن، دەرکەوتوە ئەو کەسە رەگەزنامەی عێراقی نییە.  کاتێک داوای رەگەزنامەی لێکراوە بۆ راییکردنی مامەڵەکانی، زێدەڕۆیی کردووەتە سەر ئەفسەر و کارمەندانی فەرمانگەکە و بەشێوەیەکی گشتیی پەنجەی تۆمەتی بۆ وەزارەتی ناوخۆی راکێشاوە. 
 
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، ئەو ئەفسەرە، رێکاری یاسایی گرتووەتەبەر، سکاڵای لەسەر ئەو هاووڵاتییە تۆمارکردووە، هاووڵاتییەکە بەگوێرەی مادەی 229ی یاسای سزادانی عێراق یاسا لەلایەن دادگاوە دەستبەرکراوە.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق.

وەزارەتی نەوتی عێراق: لە مانگی 11 نزیکەی 99 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری ناردنە دەرەوەی نەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ راگەیاند. بەپێی ئاماری کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، کۆی گشتیی ناردنە دەرەوەی نەوتی خاو گەیشتە 98 ملیۆن و 869 هەزار و 824 بەرمیل.