چەلەبی : 28 بەڵێندەری گەورە هەڵاتوون

رووداو- ئەلئەخبارییە

سەرۆكی كۆنگرەی نیشتمانی عێراقی ئاشكرایكرد، كە 28 بەڵێندەر بەهاریكاری نووسینگەی نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵاتوونەتە دەرەوەی وڵات.

لە روونکردنەوەیەکدا، كە لەسەر لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، ئەحمەد چەلەبی، سەرۆکی کۆنگرەی نیشتیمانی عێراقی ئاماژەی بەوەكردووە، كە ژمارەی ئەو بەڵێندەرە گەورانەی هەڵاتوون و پارەی پرۆژەكانیشیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە، 28 بەڵێندەرن.

هەروەها چەلەبی ئەوەشی ئاشکراكردووە، كە ئەو پلانە بەهاوكاری كەسانی دەستڕۆیشتووی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامدراوە.