مالیكی لەمەودوا هەفتانە وتار پێشكەش دەكات

14-08-2013
A+ A-


ئاسۆ فیشەگی
رووداو-هەولێر

راوێژكاری رۆژنامەوانی نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت"لەمەودوا هەفتانە مالیكی گوتارێكی كورت سەبارەت بە دوایین پێشهاتەكان پێشكەشی هاووڵاتیانی عێراق دەكات".

عەلی موسەوی، راوێژكاری رۆژنامەوانی نوری مالیكی، لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بە(رووداو) گەیشتووە راگەیاند:"لەمەودوا مالیكی هەموو چوارشەممەیەك گوتارێكی كورت پێشكەش دەكات، بەئامانجی ئاشناكردنی هاووڵاتیان بەدوایین پێشهاتەكانی عێراق".

پێشتر لەچاوپێكەوتنێكی مالیكی لەگەڵ ژمارەیەك پسپۆری بواری سیاسی و ئابوری عێراقی، كە لەكەناڵی ئاسمانی (عێراقییە)ی نیمچە فەرمی پەخشكرا، یەكێك لەو پسپۆرانە داوای لەمالیكی كرد هاوشێوەی سەرۆكەكانی ئەمریكا، هەفتانە گوتارێك لەبارەی رەوشی وڵاتەوە پێشكەش بكات.




کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە