عێراق
پاشماوەی ئۆتۆمبێلەکانی سوپای عێراق لەدوای هێرشی گەردەلوولی بیابان لە 1991 و دەرکردنی هێزەکان لە کوێت
رووداو دیجیتاڵ
چارەنووسی 308 هاووڵاتیی بێسەروشوێنى کوێتیی سەردەمی هێرشی عێراق بۆ سەر ئەو وڵاتە نادیارە، پاداشت دەدرێتە ئەو کەسەى زانیارییان لەبارەوە دەدات.
عومەر بەرزنجى، بریکارى وەزارەتى دەرەوەى عێراق بۆ کاروبارى فرەلایەن و یاسایی بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: ژمارەى ئەو هاووڵاتییە کوێتییانەى لە شەڕى ئەو وڵاتە لەگەڵ دەسەڵاتى پێشووى عێراق دیارنەماون، 602 کەسن، بەڵام تاوەکو ئێستا 294 یان دۆزراونەتەوە، 308 یان بێسەروشوێنن.
ساڵى 1990 دەسەڵاتى پێشووى عێراق، کوێتى داگیرکرد، لە 28ى شوبات بەهۆى ئۆپراسیۆنى هاوپەیمانان، ئەو وڵاتە لەژێر کۆنترۆڵى عێراق دەرهێندرا.
عومەر بەرزنجى کە هاوکات سەرۆکى لیژنەى سێ یەلانى عێراق و کوێت و رێکخراوى خاچى سوورە، گوتى، "حکومەتى عێراق بە بەردەوامى داوا دەکات هەر کەس زانیارى هەیە لەسەر ئەوکەسانە کە لە کوێن، ئەو کەسەى زانیاریی دروست بدات لە سەریان پاداشت دەکرێت."
12ـی ئایاری 2024، وەزارەتى بەرگریى عێراق بانگەوازێکى بڵاوکردەوە و داواى کرد هەر کەس زانیارى لەسەر ئەو هاووڵاتییە کوێتییانە هەیە لەنێو خاکى عێراق بێت یان کوێت، زانیارییان پێبدەن تاوەکو پاداشت بکرێن.
بریکارەکەى وەزارەتى دەرەوەى عێراق رایگەیاند: ئەگەر زانیارییەکان دروست بن، لیژنەکە دەینێرن بۆ ئەنجوومەنى وەزیران، قەبارەى پاداشتەکەش بەگوێرەى ژمارەى ئەو کەسانەیە کە دەدۆزرێنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ