باڵیۆزی بەریتانیا: داعش هێشتا هەڕەشەیە لەسەر عێراق

14-05-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق هێرشەکەی شەوی رابردووی داعش بۆ سەر هێزەکانی عێراق لە پارێزگای سەڵاحەدین سەرکۆنە دەکات و بە بەردەوامیی هەڕەشەکان بۆ سەر عێراق ناوی دەبات.
 
ستيڤن هيچن، باڵيۆزى به‌ريتانيا لە عێراق لە راگەیێندراوێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە :"هەموو رۆژێک بنچینەکانی سەقامگیری لە عێراق دەچەسپێت، ئەو هێرشەی دوێنێ رێکخراوی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین کردی ئەو پێشکەوتنە راناگرێت، بەڵام وەکو ئاگادارکردنەوەیەکە بەوەی هەڕەشەکە هێشتا هەیە."
 
باڵيۆزى به‌ريتانيا لە عێراق داوای لێخۆشبوون بۆ کوژراوەکان کردووە و بە"شەهید" ناوی بردوون. داوای ئارامی بۆ خێزانەکانیان کردووە و ئومێدی چارەسەری خێراشی بۆ بریندارەکان کردووە.
 
کاژێر 8:40ـی شەوی دووشەممە، 13ـی ئایاری 2024، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر بنکەیەکی فەوجی دووی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سەڵاحەدین و بەهۆیەوە فەرماندەی فەوجەکە کوژرا.
 
هێرشەکە لە نزیک گوندی ئەسبێعاتی ناوچەی متێبجەی سەر بە قەزای دۆرە لە سەلاحەددین روویدا و بووە هۆی کوژرانی عەقید روکن خالید ناجی عەلوانی فەرماندەی فەوجەکە و چوار سەربازی دیکە. هەروەها هەشت سەربازیش بریندار بوون.
 
وەزارەتی بەرگریی عێراق کوژرانی فەرماندەکە و سەربازانی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند: "لە رووبەڕووبونەوەیەکدا لەگەڵ چەکدارانی داعش شەهید بوون."
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو ئەوانەی لە شەڕەکەدا کوژران بریتین لە: "خالید ناجی وەساک، فەرماندەی فەوج، عەلی نەجم عەباس، ئەحمەد حوسێن خزەیر، نایف حەموود فەرەج، ئەسعەد سەعید سەفەر."
 
بریندارەکانیش ئەمانەن: "ئەحمەد عەدای جاسم، عەلی جەبار وەهیب، عەلی جەبار حوێش، عەبدوڵڵا عەبد موسلیم، مەیسەم جەمال رەشاد."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت