عێراق
پێشوازیی دادوه‌ر جاسم محهممەد عەبوود، سه‌رۆكى دادگه‌ى باڵاى فيدراڵی و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە بەغدا
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی بە جیا لەگەڵ هەریەکە لە دادوەر جاسم محەممەد عەبوود و فایەق زێدان کۆبووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14-05-2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا سه‌ردانى دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د عەبوود، سه‌رۆكى دادگه‌ى باڵاى فيدراڵیى كرد و کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەو کۆبوونەوەدا ده‌رباره‌ى ده‌ستوور و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاكانى وڵات، بيروڕايان گۆڕييه‌وه و تيشكيان خسته سه‌ر چه‌ند پرسێك ده‌رباره‌ى دۆخى گشتيى عێراق.
بە وێنە؛ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا سه‌ردانى دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د عەبوود، سه‌رۆكى دادگه‌ى باڵاى فيدراڵیی كرد pic.twitter.com/w6Dao4J8TQ
— Rudaw (@Rudawkurdish) May 14, 2024
هەر ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له به‌غدا له‌گه‌ڵ فايه‌ق زێدان، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق، ستايشى هه‌وڵه‌كان و رۆڵیانی له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات‌دا كرد.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ تاران و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسانى باڵاى ئێران كرا، هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تاوتوێ كرد.
بە وێنە؛ پێشوازیی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەیان لە بەغدا. pic.twitter.com/F7SyNMfeiz
— Rudaw (@Rudawkurdish) May 14, 2024
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
لە ماوەی کەمتر لە 20 رۆژدا ئەوە دووەم سەردانی نێچیرڤان بارزانییە بۆ بەغدا. دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محه‌ممه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆده‌بێته‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و پرسه هاوبه‌شه‌کانیان تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئێوارەی رۆژی شەممە 27-04-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا، بە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستی بە زنجیرە دیدارەکانی کرد، لەگەڵ سەرۆککۆمار، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەک سەرکردەی دیکە کۆبووەوە.
دواتر سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کرد و لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی پلەبڵندی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و چەندین دۆسیەی لەگەڵ باسکردن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ