رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی پیرۆزبایی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دەکات و دەڵێت: "بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی شەهید باشترین رێزگرتنە لێی."
عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی ئێوارەی ئەمڕۆ لەبارەی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە: "بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی شەهید وەک پارێزگایەکی نوێی عێراقی باشترین رێزگرتنە لێی، چونکە رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ رەخساندنی هەلی کار، تواناکانی ئابووری، نوێنەرایەتی سیاسی فراوانتر لە بڕیاری عێراقدا".
عەمار حەکیم، ئەو هەنگاوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بەرز نرخاند و داوای کرد، "دادپەروەری بۆ هەموو پارێزگاکان و دەسەڵاتی فراوانتر بەوانیش بدرێت لە بەڕێوەبردنی کاروباریاندا، بە شێوەیەک کە بەشداری بکات لە کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی حکومەتی فیدراڵی".
ئەمڕۆ دووشەممە، 14-04-2025، پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکە دەنگ بە پرۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە درا و هەڵەبجە بووە 19یەمین پارێزگای عێراق و چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ