خۆڵبارین فڕۆکەخانەی نەجەفی داخست و گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا بەردەوامن

14-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی خۆڵبارینەوە فڕۆکەخانەی نەجەف داخرا، فڕۆکەخانەی بەسرە دوای ماوەیەک راگرتن، گەشتە ئاسمانییەکانی دەستیپێکردووەتەوە و گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغداش بەردەوامن.
 
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە باهۆز و خۆڵبارینێکی چڕ رووی لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق کردووە. تەندروستیی بەسرە دەڵێت، بەهۆیەوە لانیکەم 361 کەس بەهۆیەوە تووشی هەناسەتووندی بوون. 
 
مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 14ی نیسانی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی خراپی کەشوهەوا و خۆڵبارینەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نەجەف راگیراون.
 
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، هەر بەهۆی خۆڵبارینەوە، بۆ ماوەیەک گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە راگیران، بەڵام دواتر دەستیان پێکردەوە.
 
لەگەڵ ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبەر هەمان هۆکار، باس لە داخستنی فڕۆکەخانەی بەغدا دەکرێت، بەڵام مەیسەم سافی رەتیکردەوە گەشتەکان راگیرابن  و گوتی: "تائێستا گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا بەردەوامن و فڕۆکەخانەکە دانەخراوە".
 
لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێنج فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەن، بەغدا، نەجەف، بەسرە، هەولێر و سلێمانی. بڕیارە ئەمساڵ سێ فڕۆکەخانەی دیکە بکرێنەوە، کە بریتین لە موسڵ، کەربەلا و ناسریە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شوێنی رووداوەکە و هێدی کە تاکە رزگاربووی رووداوەکەیە

گەشتی بەغدا بووە گەشتی مەرگ؛ تەنیا منداڵێک لە خێزانێکی 4 کەسیی هەولێر رزگاری بوو

بەرەبەیانی رۆژی هەینی رووداوێکی هاتووچۆی دڵتەزێن لەسەر شەقامێکی حوسەینییە لە باکووری پارێزگای بەغدا روویدا، کە بووە هۆی ئەوەی لە خێزانێکی چوار کەسی تەنیا یەک منداڵ رزگاری ببێت و ئەوانی دیکە هەموویان گیانیان لەدەستدا