رووداو دیجیتاڵ
وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى عێراق، سکاڵا لە دژى چێشتخانەیەکى بەغدا تۆمار دەکات بەهۆى ئەوەى لێدوانێکى کراوەتە رێکلام بۆ ئەو چێشتخانەیە کاتێک سەردانى کردوون.
کازم عەتوانى، راوێژکارى رۆژنامەڤانیى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى عێراق لە راگەیێندراوێکدا پێشکێشکردنى ئەو سکاڵایەی بڵاوکردووەتەوە.
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، ئەحمەد ئەسەدى، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى کاتێک سەردانى چێشخانەکەى کردووە بۆ ئێوارە خوانێکى رەمەزان لەگەڵ بەساڵاچووان، لەوێ چەند قسەیەکى کردووە بۆ هاندانى کارمەندانى چێشتخانەکە و کەرتى تایبەت، بەڵام بەشێک لەو گوتانەى بڕدراوە و کراوەتە رێکلام بۆ چێشتخانەکە.
ئەو چێشتخانەیەى کە سکاڵاکە لە دژى تۆمارکراوە ناوى "مادۆیە" لە ناوچەى چادریەى بەغدا.
لەو دیمەنەى کە چێشتخانەکە وەک رێکلام بڵاویکردووەتەوە، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى دەڵێت، ئەو چێشتخانەیە بەناوبانگە لە بەغدا و ژەمە خۆراکى رەمەزانان پێشکێش دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ