وەزیری دەرەوەی سووریا گەیشتە بەغدا

14-03-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

پەیامنێری رووداو لە بەغدا دەڵێت، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا  بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا. بڕیارە لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و بەرپرسانی دیکەی حکومی کۆببێتەوە. 
 
زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو لە بەغدا دەڵێت، یەکێک لەو پرسانەی وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا تاوتوێی دەکات، پرسی سنوور و جموجۆڵی داعشە لە ناوچە سنوورییەکان. ئەوە لەکاتێکدایە، عێراق نزیکەی 600 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ سووریا هەیە.  
 
بڕیاربوو ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا رۆژی 20-02-2025، سەردانی بەغدا بکات، بەڵام سەردانەکە دواخرا، ئەوەش لەبەر ئەوەی بەشێکی هێزەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی تێبینییان لەسەر دەسەڵاتدارانی ئێستای سووریا هەیە. 
 
رۆژی 21ـی شوباتی 2025 نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: "بە فەرمیی بانگهێشتی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریامان کردووە بۆ سەردانیکردنی عێراق، ئەوەش بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند دۆسیەیەکی هاوبەش و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات."
 
چاوەڕوان دەکرێت وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی هەولێریش بکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. 
 
رۆژی 15ی شوباتی 2025، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت: "ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بانگهێشتکراوە بۆ هەولێر و ئەویش بە خۆشحاڵییەوە بانگهێشتەکەی قبووڵ کردووە."
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق

ئەنجوومەنی سوننەکان پێشنیاز بۆ سەرۆککۆمار دەکەن پێش 25ـی ئەم مانگە پەرلەمان کۆببێتەوە

ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان داوایان لە سەرۆککۆمار کرد رۆژی یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان دیاری بکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرانی؛ پێشنیازیشیان کرد ئەو کۆبوونەوەیە بەر لە 25ـی کانوونی یەکەم بێت.