فوئاد حوسێن باسی بانگهێشتکردنی شەرع بۆ لووتکەی بەغدا دەکات

14-02-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیرى دەرەوەى عێراق لەبارەى بانگهێشتکردنى ئەحمەد شەرع بۆ لووتکەى کۆمکارى عەرەبی لە بەغدا دەڵێت: "بانگهێشتى هەموو سەرۆکەکانى وڵاتانی عەرەبی دەکەین". 
 
فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، ئەسعەد شەیبانى، وەزیرى دەرەوەى سووریاى بانگهێشت کردووە و بەم نزیکانە سەردانى بەغدا دەکات.
 
لەبارەى ئەگەرى بەشداریکردنى ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆمارى سووریا بۆ قۆناخى راگوزەر لە لووتکەى کۆمکارى عەرەبی؛ فوئاد حوسێن گوتى: "بانگهێشتى هەموو سەرۆکەکانى وڵاتانی عەرەبی دەکەین".
 
ئەو لووتکەیە لە مانگى ئایارى داهاتوو لە بەغدا دەکرێت، بڕیارە دۆخى سووریا و ناوچەکە یەکێک بێت لەو پرسانەى تاوتوێ بکرێن.
 
فوئاد حوسێن، لە چاوپێکەوتنێکى کەناڵى فرانس 24، گوتى: "عێراق دەتوانێت زۆر پێشکێش بە سووریا بکات بەهۆى ئەو ئەزموونەى پێیدا تێپەڕ بووە، کوژانى ئێمە و گەلى سووریا نزیکن، سنورێکى دوورودێژمان لەگەڵ سووریا هەیە و دەتوانین لە زۆر بواردا هاوکار بین".
 
8ـی کانوونى یەکەمى 2024 دەسەڵاتى بەشار ئەسەد لە سووریا رووخا و دەستە تەحریرى شام حکومەتێکى راگوزەرى پێکهێنا، ئەحمەد شەرع وەک سەرۆککۆمار بۆ ئەو قۆناخە، نوێنەرایەتى سووریا دەکا لە بۆنە نێودەوڵەتییەکان.
 
وەزیرى دەرەوەى عێراق گوتى: "چاودێرى بارۆدۆخى سووریا دەکەین، ئەوەى لە سووریا روودەدات بە ئەرێنى و نەرێنیەوە کاریگەرى لەسەر عێراق دەبێت، مافى خۆمانە نیگەران بین لە بوونى داعش، ئەو گرووپە لە عێراق و سووریا لە دایک بوون زۆرینەیان لەو دوو وڵاتەیە، بوونى لەسەر سنوورى هەڕەشەیە لەسەر دۆخى عێراق".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نموونەیەک لەسەر شێوەی کارتی زانیاری.

کارتی زانیاری نامێنێت و تێکەڵ بە کارتی نیشتمانی دەکرێت

بە فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کارتی زانیاری نامێنێت و تێکەڵ بە کارتی نیشتمانی دەکرێت، لەگەڵ زیادکردنی چەند خزمەتگوزارییەکی دیکەدا.