فوئاد حوسێن: پێویستە پلانى کارى هاوبەش بە هاوئاهەنگى لەگەڵ ئیدارەى نوێى سووریا و هاوپەیمانان هەبێت

14-02-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق بە پێویستى دەزانێت پلانى کارى هاوبەش و ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەستپێشخەریی بکرێت بە هاوئاهەنگى لەگەڵ ئیدارەى نوێى سووریا و هاوپەیمانان لە دژى داعش و گرووپە گرێدراوەکانى.
 
ئەو گوتانەى وەزیرى دەرەوەى عێراق لە میانى کۆبوونەوەیەکى بوو لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەرەنسا لە پەراوێزى کۆنفرانسى پاریس لە بارەى دۆخى سووریا.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى وەزارەتى دەرەوەى عێراق، لەو کۆبوونەوەیەدا باسیان لە گۆڕانکارییە ئەمنییەکان لە ناوچەکە کراوە، لەوانە بنبڕکردنى داعش و ئەو گرووپانەى گرێدراوى رێکخراوەکەن، کە بەگوێرەى راگەیێندراوەکە چالاکییەکانیان لە سنوورى نێوان عێراق و سووریا زیادیکردووە.
 
فوئاد حوسێن گوتی: "پێویستە پلانى کارى هاوبەش دابڕێژرێت و ئۆپەراسیۆنى سەربازی بە هاوئاهەنگى لەگەڵ ئیدارەى نوێى سووریا و هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژ بە داعش بکرێت".
 
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، فوئاد حوسێن وردەکارى ئامادەکارییەکانى لوتکەى داهاتووى کۆمکارى عەرەبی لە بەغدا بە ماکرۆن راگەیاندووە، ئەویش پاڵپشتى خۆى بۆ عێراق و سەقامگیرییەکەى دووپات کردووەتەوە.
 
رۆژی پێنجشەممە 13-02-2025، لە پاریس، کۆنفڕانسێکی تایبەت بە سووریا بەڕێوەچوو، کە وەزیری دەرەوەی سووریا و هاوتا دراوسێکانی بەشدارییان تێدا کرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نموونەیەک لەسەر شێوەی کارتی زانیاری.

کارتی زانیاری نامێنێت و تێکەڵ بە کارتی نیشتمانی دەکرێت

بە فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کارتی زانیاری نامێنێت و تێکەڵ بە کارتی نیشتمانی دەکرێت، لەگەڵ زیادکردنی چەند خزمەتگوزارییەکی دیکەدا.