سەدر پێشوازی لە سەردانییەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق دەکات

14-02-2021
ئاسۆ فیشەگی
نیشانەکردن پاپا عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە عێراق رایگەیاند، پێشوازی لە سەردانییەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق دەکات و هەموو شوێنکەوتووانی محەممەدی دوا پێغەمبەر لە ئاشتی و ئیسلامدا برای ئەون.
 
موقتەدا سەدر، شەوی شەممە 2021/02/13 لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: "پێم گەیشتووە کەوا چەند کەسێک دژی سەردانەکەی پاپان بۆ عێراقی خۆشەویستمان. بۆیە دەڵێم کرانەوە بە رووی ئایینەکاندا شتێکی باشە و سەردانییەکەی بۆ عێراق پێشوازیی لێ دەکرێت. دڵیشمان پێش دەرگاکانمان بۆی کراوەن. نەجەفی پیرۆز پایتەختی ئایینەکانە، بۆیە بە خێر بێت وەک هەوادارێکی ئاشتی."
 
موقتەدا سەدر هەر لە تویتەکەیدا دەڵێت: "سڵاوی خودا لە شوێنکەوتووانی عیسا پێغەمبەری خودا و تەنانەت شوێنکەوتووانی مووسا پێغەمبەری خودا بێت. ئەگەر دوژمنایەتیی خۆیان بۆ ئایینەکان رانەگەیەنن، وەک قەوارەی زایۆنیزم، هەروەها هەموو شوێنکەوتووانی محەممەد دوا پێغەمبەر لە ئاشتی و ئیسلامدا برای ئێوەن. سڵاوێک لە منیشەوە، لەگەڵ میهرەبانیی خودا بۆ هەموو هەوادارانی ئاشتی."
 
نووسینگەی راگەیاندنی ڤاتیکان لە 8ـی شوباتی 2021ـدا، بەرنامەی کاری سەردانەکەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و راگەیاند، پاپا لە 5ـی ئاداری 2021ـەوە تاوەکو 8ـی ئەو مانگە سەردانی بەغدا، شاری ئوور، نەجەف، هەولێر، موسڵ و قەرەقووش لە پارێزگای نەینەوا دەکات.
 
نووسینگەی راگەیاندنی ڤاتیکان ئاشکرایشی کرد، پاپا لە 5ـی ئاداردا رۆما جێدەهێڵێت و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیی لێدەکات. پاشان بەرەو کۆشکی سەرۆکایەتیی بەڕێدەکەوێت و رێورەسمی پێشوازیی بۆ رێکدەخرێت و لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار و دواتریش لەگەڵ بەرپرسانی دیکە و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دیپلۆماتکاران کۆدەبێتەوە، پێش ئەوەی بەرەو کڵێسای سەیدە نەجاتی سریانیی کاسۆلیک لە بەغدا بەڕێبکەوێت و لەگەڵ پیاوانی ئاینی کۆببێتەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی کارەبای عێراق و وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا

وەزارەتی کارەبای عێراق بۆ رووداو: هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانی لێخۆشبوونی نوێی ئەمریکا هەیە

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، "هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمیمان لەبارەی کۆتاییهاتنی وادەی لێخۆشبوونی ئەمریکا بۆ هاوردەکردنی گازی ئێران بەدەست نەگەیشتووە. هەوڵێکیش لەلایەن حکومەتەوە بۆ بەدەستهێنانی لێخۆشبوونی نوێ لەلایەن ئەمریکاوە هەیە."