رووداو دیجیتاڵ
بانکى ناوەندیى عێراق رایگەیاند، ئەو تۆمارە دەنگییەى بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە دەنگى عەلى عەلاق، پارێزگاری بانکەکەیە "راست نییە" کە تێیدا ئاماژە بەوە دەکات رۆژانە 250 ملیۆن دۆلار بەقاچاخ دەبرێت.
ئەو تۆمارە دەنگییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى عێراق بڵاوکراوەتەوە، گوایە دەنگى عەلى عەلاق، پارێزگارى بانکى ناوەندییە و دەڵێت: "ئەمڕۆ زۆرترین بەقاچاخبردنى دۆلار لە مێژووى عێراق دەکرێت کە رۆژانە چارەکێک ملیار دۆلارە، لە رێگەى حەواڵەوە دەکرێت و دەوڵەت دینارێکى تێدا نەماوە، چۆن مووچە بدرێت کە خەزێنەى دەوڵەت بەتاڵ بێت".
سەرچاوەکەى بانکى ناوەندى رایگەیاندووە، بانکەکەیان دەستکەوتێکى گەورەى بەدەستهێناوە لەوەى کە حەواڵەى دەرەکى و فرۆشتنى نەختینەیی دۆلار و دراوەکانى دیکە لەسەر رێڕەوێکى شەفاف بێت، کە هاوتاى پێوەر و مامەڵە نێودەوڵەتییەکان بێت.
بانکى ناوەندیى عێراق رۆژانە 250 بۆ 300 ملیۆن دۆلار لە رێگەى دەروازەى فەرمىی بانکەکەوە دەفرۆشێت، زۆرینەى بۆ حەواڵەى دەرەکییە کە بەهاکەى 1305 دینارە بەرامبەر بە دۆلارێک و ئەوەى دیکەشى بۆ فرۆشتنى نەختینەییە، کە 1310 دینارە بۆ هەر دۆلارێک.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووو: "ئەو رێوشوێنانەى گیراونەتەبەر سەقامگیریى لە بەهاى دینار دروستکردووە".
بەهاى دینارى بەرامبەر بە دۆلار لە بازاڕى نێوخۆییى نزیکەى 150 هەزار دینارە بەرامبەر بە 100 دۆلار کە نزیکەى 30 هەزار دینارى لە نرخى فەرمى زیاترە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ