بە پاساوی بەشداریکردن لە بانگەشەی هەڵبژاردن، سەرایا سەلام 49 چەکدار لە ریزەکانی دەردەکات

13-12-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گرووپی چەکداریی سەرایا سەلام، باڵی سەربازیی رەوتی سەدر بڕیاری دوورخستنەوەی 15 چەکداری دیکەی لە ریزەکانی دا، بە پاساوی ئەوەی بەشدارییان لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە، بەوەش لە دوێنێوە تەنیا لە ریزەی ئەو گرووپە 49 کەس بەو پاساوە دەرکراون. بەرپرسێکی ئەو رەوتەش دەڵێت، "ئێمە بایکۆتی هەڵبژاردنمان کردووە و داوامان لە ئەندام و لایەنگرانمان کردووە بەشداری نە لە بانگەشە بۆ هەڵبژاردن نە بۆ بەربژێران نەکەن."
 
شەوی چوارشەممە، 13-12-2023، گرووپی چەکداریی سەرایا سەلام، باڵی سەربازیی رەوتی سەدر کە موقتەدا سەدر رێبەرایەتی دەکات و بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی کردووە، لە 15 نووسراوی جیادا 15 ئەندامی خۆی لە ریزەکانی دەکرد کە لە لیوای 303ـی پارێزگای بابلن.
 
لەبارەی هۆکاری دوورخستنەوەیان، گرووپەکە دەڵێت، "سەرپێچی فەرمانەکانیان کردووە و هەڵساون بە هۆشیارکردنەوەی خەڵک بۆ بەربژێرانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان."، کە بەپێی گرووپەکە ئەوە پێچەوانەی تێڕوانینی موقتەدا سەدری رێبەرییانە کە بەشداری هەڵبژاردن ناکات.
 
ئەو لیستەی بڵاوکراوەتەوە سێیەم لیستی دەرکراوەکانی گرووپەکەیە. رۆژی سێشەممە، 12-12-2023، گرووپی سەرایاسەلام 34 کەسی لە ریزەکانی دوورخستەوە، جگە لە چەند فەرمانێکی دەرکردنی تاکەکەسیی ژمارەیەک ئەندام.
 
ئەو 15 کەسەی دەرکراون:
 
1- یاس هاتف حوسێن
2- سەباح حاتەم غەزای
3- ئەسیر سەلمان جاسم
4- جومعە محەممەد نایف
5- ساڵح عەلی کازم
6- عامر عەلی حوسێن
7- حەسەن سوڵتان جاسم
8- کەڕار سەعید تەها
9- ئیبراهیم محەممەد ناسر
10- حەیدەر عەباس غبین
11- حەیدەر تایە حوسێن
12- نەشوان جەبر کازم
13- سەلام حەمادە سەڵاڵ
14- ئەحمەد ئەمین حوسێن
15- سەعید حوسێن زغەیر
 
حوسێن عەزاری، یەکێک لە سەرکردەکانی رەوتی سەدر لە پارێزگای بابل، لەبارەی دەرکردنی ئەو چەکدارانەوە، شەوی چوارشەممە، 13-12-2023، بەتۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەشی زۆری ئەو چەکدارانە بانگەشەیان بۆ کەسوکار و خزمەکانیان کردووە و بەشداریان لە ئاهەنگەکانیان کردووە و لەگەڵیان بۆ شوێنان چوون تاوەکو بانگەشە بکەن."
 
بڕیارە رۆژی 16ـی ئەم مانگە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکرێت و 18ـی مانگیش دەنگدانی گشتی.
 
رێبەری رەوتى سەدر لە چەند بۆنەیەکدا ئاماژەى بەوەداوە کە بایکۆتى دەنگدانی ئەو هەڵبژاردنە دەکات، کە یەکەمجارە لەدواى ساڵى 2009 ئەو رەوتە بایکۆتى ئەو هەڵبژاردنە بکات. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت