ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق: پێشبینی دەکرێت هەفتەى داهاتوو هەمووارى بودجە بۆ پەرلەمان بنێردرێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، درێژکرنەوەى وەرزى یاسادانانى پەرلەمان لەسەر داواى سەرۆکوەزیران بووە، بۆ پەسندکردنى هەمووارى یاساى بودجە، کە پەیوەندیدارە بە نەوتى هەرێمى کوردستان، "پێشبینی دەکرێت سەرەتاى هەفتەى داهاتوو، هەمووارەکە بۆ پەرلەمان بنێردرێت."
 
رۆژی چوارشەممە، 13-11-2024، موعین کازمى، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق، بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق داواى لە مەحموود مەشهەدانى، سەرۆکى پەرلەمان کردووە مانگێک وەرزى یاسادانان درێژ بکرێتەوە، تاوەکو حکومەت بتوانێت هەموواری یاسای بودجەی گشتی بنێرێت بۆ پەرلەمان بۆ پەسندکردنى."
 
رۆژی 7ى تشرینى دووەمی 2024، سەرۆکایەتیى پەرلەمانى عێراق، وەرزى دووەمى یاسادانانى بۆ ماوەى 30 رۆژ درێژکردەوە، کە خۆی 9ى ئەم مانگە کۆتایی دەهات.
 
موعین کازمى هەروەها گوتی "پێشبینی دەکرێت سەرەتاى هەفتەى داهاتوو، پڕۆژەیاسای هەمووارى یاساى بودجە بنێردرێت بۆ پەرلەمان و بدرێتە لیژنەى دارایی بۆ تاوتوێکردنى؛ بەڵام بەهۆى تێبینى لەسەر هەمووارەکە، پێناچێت تاوەکو کۆتایی تەمەنى ئەم وەرزەى پەرلەمان لە 9ى کانوونى یەکەم، پەسند بکرێت." 
 
رۆژی 5ى تشرینى دووەمی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، هەمووارى بڕگەیەکى یاسای بودجەی پەسندکرد، کە تایبەتە بە بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، تاوەکو بنێردێت بۆ پەرلەمان و دەنگى لەسەر بدرێت.
 
بەگوێرەى هەمووارەکە، نەوتى هەرێمى کوردستان رادەستی سۆمۆ دەکرێت و بڕى 16 دۆلار بۆ بەرهەمهێنانى هەر بەرمیلێک بە کۆمپانیاکانی نەوت دەدرێت. دواى 60 رۆژ لە هەموارى یاساى بودجەى گشتى، لایەنێکى راوێژکاریى نێودەوڵەتى تێچووى بەرهەمهێنان و گواستنەوەى نەوت لە هەریەک لە کێڵگەکان بە جیا دیاری دەکات.
 
ئەندامەکەى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ئەگەر هەیە هەمووارەکە یەک لاپەڕە بێت، بەڵام بەئاسانى پەسند ناکرێت و بەشێک لە پەرلەمانتاران تێبنییان لەسەرى هەیە، پێیانوایە تێچووى بەرهەمهێنان و گواستنەوەى نەوت روون نییە و، ئێستا 16 دۆلار دیاریکراوە بۆ بەرمیلێک و ژمارەى کۆتایی کە لیژنەیەکى راوێژکارى دیاری دەکات، ئەگەر هەیە بگاتە 24 بۆ 25 دۆلار.
 
بەگوێرەى یاساى بوجەى گشتى، دەبێت هەرێمى کوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستى وەزارەتى نەوتى فیدڕاڵ بکات.  

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق.

سەرۆککۆماری عێراق بۆ رووداو: سەرژمێری کاریگەری لەسەر مادەی 140 نابێت

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی کەشوهەوا لە وڵاتی ئازەربایجانە، وەڵامی پرسیارەکانی تۆڕی میدیایی لەبارەی کۆنفرانسەکە و بابەتی سەرژمێری دایەوە.