رووداو دیجیتاڵ
بە تاوانی گەندەڵی، سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ وەزیری پێشووتری گواستنەوەی عێراق دەرکرا. دەستەی دەستپاکیش دەڵێت "بە ئەنقەست" سەرپێچیی لە ئەرکەکەی دا کردووە.
دادگەی تاوانەکانی رەسافە لە بەغدا دوای دەستکەوتنی "بەڵگەی تەواو و سەلمێنراو" بۆی دەرکەوتووە، وەزیری پێشووتری گواستنەوەی عێراق، کە هەڵاتووە سەرپێچیی لە گرێبەستی پێدانی سووتەمەنی بە فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقییە لە وێستگەکانی دەرەوەدا کردووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی دەستەی دەستپاکیی عێراق، دادگەی تاوانەکانی رەسافەی تایبەت بەبەدواداچوون بۆ دۆسیەکانی دەستپاکی، سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ تاوانبار کازم فنجان حوسێن، وەزیری پێشووتری گواستنەوەی عێراق دەرکردووە، بەهۆی ئەوەی "بە ئەنقەست" سەرپێچیی لە ئەرک و کارەکانی خۆیدا کردووە.
کازم فنجان حوسێن لە ساڵی 1958 لە بەسرە لەدایکبووە، لە 2016-2018 لە سەردەمی کابینەکەی حەیدەر عەبادی، وەزیری گواستنەوە بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ